قاو ¹ /qaw: ن:[ دەنگ] بانگ، دەنگی بەرز، هەرا.
قاوەقاو/qaweqaw: ئانتـ: زەنازەنا، قیڕەقیڕ، هەراهەرا.
قاوتاندن/qawtandin: کتپ: دەرکردن بە گوڕە و هەراوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 548}
قاوکردن/qawkirdin: کتپ:[ قاو+ کردن]
1 . دەنگ بەرزکردنەوە، هەراکردن.
2 . بانگ کردن، بەچەقە و هەرا وەدەرنان.
قاووقریشک/qawûqirîşik: نتـ:[ قاو++ و+ قریشک] زەنازەنا : قاوقوو. قاوقیژ.
قاووقوو/qawûqû: نتـ:[ قاو++ و+ قوو] قاوو قریشک.
قاووقیژ/qawûqîr: نتـ:[ قاو+ و+ قیژ] قاووقریشک.
.
.
_______________
قاو ² /qaw: ن: دانگۆ، دەنگۆ، ئیشاعە : خەبەرێ کە دەناو حەشامات بڵاوبووەتەوە.
قاوداخستن/qawdaxistin: کتپ: ئیشاعە بڵاوکردنەوە.
قاوداکەوتن/qawdakewtin: کتپ: ئیشاعە بڵاوبوونەوە.
.
.
_______________
قاو ³ /qaw: ن:[ ڕوو] پووشووی دار.
.
.
____________
قاو 4 /qaw: ن: شەپ شەق.
قاودان/qawdan: کتپ: شەق لێ هەڵدان.
.
.
_____________
قاو 5 /qaw: ن:[ تشت] قاپ: دەفری شیو تێکردن.
1 . پاژنەی تفەنگ، قۆنداخ _ قۆنداغ.
2 . قاپۆڕ، قاقل، قاوڕ.
قاوغ/qawiẍ: ن: قاپۆڕ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 548}
.
.
.
.