تەقەلا/teqela: ن:
1 . پەلەپچڕکێ، پەلەفڕکێ، پەلەقاژە، پەلەکۆتی، تەقاڵا، تەلاش، حەشر، خەبات، هەڵپە، هۆڵ( هـ): هەوڵ و کۆشش بۆ شتێک.
:: بەهیچ تەقەلایاندا نەهاتوە.
2 . یەک لا.
تەقەلادان/teqeladan: کتن: تێکۆشین، حەشرکردن : ئەوپەڕی هەوڵدان.
تەقەلادەر/teqelader: کتن: تێکۆشەر، خەفتیار، هەوڵدەر.
تەقەلاکردن/teqelakirdin: کتن: خەبات کردن، ململانێ کردن.
:: هەوڵ و تەقەلاکردن.
.
.
.
.