کەساد/kesad: ن:[ بیا][ ئاب][ ع : کساد]
1 . وەستان. : تێکچوونی درێژخایەنی بارودۆخی ژیان.[ ئینگـ: stagnation][ ع : رکود] >< برەو.
{
ساقت بیم نە جەمع جەرگەی جەوانی
کەساد بیم جە بەین جەمع ئینسانی
}{ خانای قوبادی}
2 . بێبازاڕ، بێبرەو، ناڕەواج : بە دابەزینی نرخەکان، کەمی هێزی کڕین، زیادبوونی دابینکردن و خواست، بەرزی ڕێژەی بێکاری و بچووکبوونەوەی چڕی پشکەکانی تایبەتمەند لە دۆخی ئابوورییدا.[ ئینگ: slumpflation]{ هەنبانەبۆرینە، ل، }
3 . ڕەونەق شکان.
{
کەساد کردن/kesad kirdin: کتپ:[ ئاب] بێبازار کردن.
:: نەوتی هەرزانی رووسیا بازاڕی نەوتی ئێرانی لە جیهاندا کەساد کرد.
کەساد ۉستەی/kesad westey: کتپ:[ ئاب][ هـ] بێ ڕەواج خستن.{ وشەنامە، ل، }
کەسادی/kesadî: نچ:[ ئاب] ناڕەواجی٬ بێ برەوی٬ هەژاری
کەسادی ئابووری/kesadî abûrî: نتـ:[ ئاب] وەستانی ئابووری.[ ئینگـ: economic stagnation]
بازار کەساد/bazar kesad: ن:[ ئاب] کەم فرۆش.
بازار کەسادی/bazar kesadî: نچ:[ ئاب] بازاڕی کەم کڕین و فرۆشتن.
.
.
.
.