شڕ/şiř: ئان:
1 . شتی دڕاوی هەلا هەلا.{ خاڵ، ل، }
2 . چەک، شڕە، دڕیاگ : دڕاو، پرتوکاو.{ مەردۆخ، ب، ل، }
3 . بەرگی دڕاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 468}
شڕە/şiře: ئان:
1 . کەلەپووڕ، میرات.
2 . کەلوپەل یان جلکی ناوماڵی بێ نرخ.
3 . جلکی دڕاو.
شڕەگر/şiřegir: ف: میراتگر.
شڕەوبڕە/şiřeûbiře: نتـ:
1 . کووتاڵی جلک.
2. خرت و پرتی ناوماڵ.
شڕەوپڕە/şiřeûpiře: نتـ: جلکی کۆنی دڕاو.
شڕەوشیتاڵ/şiřeûşîtaľ: نتـ: شڕوشیتاڵ.
شڕەومڕە/şiřeûmiře: نتـ: شڕە و بڕە.
شڕبوون/şiřbûn: کتن: دڕان.{ گیو، ل، }
شڕشڕ/şiřşiř: ئانتـ: زۆرکۆن و دڕاو.
:: جلەکانی شڕشڕە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 469}
شڕودڕ/şiřûdiř: ئانتـ:
1 . زۆردڕاو، لەت لەت و پارچەپارچە.
2 . [ ئید] برێتی لە مرۆڤی بێحەیا و زمانپیس.
شڕوشاتاڵ/şiřûşataľ: ئانتـ: خرت و پرت.
شڕوشیتاڵ/şiřûşîtaľ: ئانتـ: زۆردڕاو.
شڕوشیواڵ/şiřûşîwaľ: ئانتـ: شڕوشیتاڵ
قەپال/qepal: ن:[ تشت] کۆنەی شڕ بە بزگوڕ، شڕو شڕۆڵ و دارزاو، بۆ جلک ئێژن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 574}
.
.
___________
شڕ/şiř: ن:
وتەی گاڵتە پێ کردن.{ خاڵ، ل، }
پەرێشان، پەشێو : بێسەروبەر.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 468}
:: حاڵم شڕە.
دەستشڕ/destşiř: ئانتـ: دەستبڵاو، دەست شڵپ( ڕۆژ).{ گیو، ل، }
دەستشڕی/destşiřî: نتـ: دەستبڵاوی، دەست شڵپی( ڕۆژ).
دەمشڕ/demşiř: ئانتـ: زوانشڕ، تێدانەوەستاو.
زمانشڕ/zimanşiř: ئانتـ: دەمشڕ.{ خاڵ، ل، }
سەرسووری بن شڕ/sersûrî bin şiř: ئانتـ: سەرسووری بن دڕاو
.
.
_____________
شڕ/şiř: ن:[ دەنگ] جرت، زڕت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 468}
شڕشڕ/şiřşiř: ئانتـ: دەنگی ڕژانی ئاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 469}
شڕین/şiřîn: ئان: دەنگی داڕژانی ئاو.
.
.
.
.