گەسک/gesik: ن:[ تشت] جاڕوو( کباش، فە)، کونۆشە( کباک، زا)، گەزک، گزک _ گسک : جۆرە پووشێکی بەستراوە یا چنراوە ناوماڵی پێدەماڵرێت.{ خاڵ، ل، 413}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 731}{ گیو، ل، 795}. 

{

ماڵ گەسک مەدە بە نوێژی شێوان   

نە وەک ناکۆکی بخاتە نێوان

یا نووکی گەسک بدە لە ئاگر

تۆ لە پێشینیان نازانی چاتر

}{ حافزی مەهابادی، ئاڵەکۆک}

گەسکدان/gesikdan: کتن:

1 . گزکدان.

:: گسک دان لەماڵ لە شەودا فەقیری دێنێت ! . 

2 . برێتی لەبردنی هەموو شتێ لە ماڵدا. 

گەسکدەر/gesikder: ف: گزکدەر. 

گەسک لێدان/gesik lêdan: کتپ: جاڕووکردن، داماڵین، گەسکدان، گزەدان، ماڵشتن، ماڵین : بریتییە لە بردنی شتومەک و پاکۆلێدانی.

گەسک لێدەر/gesik lêder: ف: ڕاپێچەکدەر، ماڵشتە.

شرت/şirit: ن:[ ڕوو] دەوەنێکە لقەکانی دەکەنە گەسک.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 468}

.

.

.

.