دیلان ¹ /dîlan: کتن: دەڵان : ئاولێچوون، دادانی تەڕایی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 325}.

دیلاندن/dîlandin: کتپ: دەڵاندن.  

.

.

____________

دیلان ² /dîlan: ن:[ سەما][ مۆسیقا][ دیل+ ئان] هەڵپەرکێ، داوەت، دیلانە _ دیلانێ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 326}.

دیلۆک/dîlok: ن:[ دیل+ ئۆک] سترانی داوەتێ، گۆرانی بۆ هەڵپەڕکێ.

دیلۆکڤان/dîlokvan: ن:[ دیلۆک+ ڤان] گۆرانی بێژی داوەتێ.

.

.

_____________

دیلان ³ /dîlan: ئان: گێژ و دەبەنگ، حەپۆل.

.

.

____________

دیلان 4 /dîlan: ن:[ تشت] جۆلانە.

دیلەکان/dîlekan: ن:[ تشت] جۆلانەی گوریس.

دیلەکانێ/dîlekanê: ن:[ تشت] لە جۆلانەنیشتن. { هەنبانەبۆرینە، ل، 326}.

.

.

____________

دیلان 5 /Dîlan: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.

.

.

.

.