کێف/kêf: ن:[ کباک] کێڤ.
1 . [ جێۆ] چیا، کەژ، کۆ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 678}.
2 . [ جێۆ] ئەشکەوت.
کێفسار/kêfsar: نتـ:[ کباک][ کێف+ سار] ناوچیا، کۆسار.
کێفسان/kêfsan: ن:[ کباک] کوێستان.
کێفی/kêfî: نچ:[ کباک][ کێف+ ی] کێوی : خۆڕست : جانەوەر و گیایە کە لە دەشت بێ و بنیادەم کاری تێدا نەکردبێت.
کێفیلە/kêfîle: نتـ:[ کباک] کێفی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 678}.
مەڕەکێفی/meřekêfî: نتـ:[ ئاژ][ کباک][ مەڕ+ ئە+ کێفی] مەڕەکێوی.
.
.
______________
کێف/kêf: ن: کەیف و شادی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 678}.
کێف کردن/kêf kirdin: کتپ: ڕابواردن بە خۆشی.
.
.
.
.