چیلکە/çîlke: نتـ:[ چیل+ کە] 1 . داری باریکی سووتاندن.{ خاڵ، ب، ل، }. 2 . چووکڵ، چووکڵە، چیکلە، چیکڵە، چیڵک، هزرۆک : دارۆکەی زۆر باریکی کورت.:: چیلکەی ددان. { هەنبانەبۆرینە، ل، 222}{ گیو، ل، }. 3 . ووردە داری باریکی ووشکی تووپۆپی دارانە بۆ سووتاندنێ. 

چیلکەچنێ/çîlkeçinê: نفا:[ چیلکە+ چن( چنین)+ ئێ] 1 . کۆکردنەوەی چیلکە بۆ چاوگی ئاگر.{ خاڵ، ب، ل، }. 2 . کۆکردنەوەی چیلکە بۆ چاووگی ئاگر.{ گیو، ل، }.

چیلکەژمێر/çîlkejimêr: نفا:[ چیلکە+ ژمێر( ژماردن)] چیلکە( تیرەسا، هێڵی ڕاستی داکشاو – ستوونی) بە تەنیشت یەکەوە دەکێشرێت بۆ ژمارەکانی یەک تا چوار و پاشان هڵێکی لار بەسەر هەر چوار هێڵە ڕاستەکەدا دەکێشرێت بۆ پێنجەم . لە کوردەواریدا { دارژمێر} هەیە بۆ ئەوەی بە دار دێنە ژماردن، وەک ئاژەڵ… { خاڵ، ل، }.

چیلکەوچێو/çîlkeûçêw: نتـ:[ مکـ][ چیلکە+ و چێو] چێوان. 

چیلکەوکردن/çîlkewkirdin: نتـ:[ ئەردە][ چیلکە+ و+ کردن] دار شکاندن بۆ سووتاندنی. 

جڕوچیلکە/çiřûçîlke: نتـ:

دەستەچیلکە/desteçîlke: نتـ:[ دەستە+ چیلکە] 1 . دەستەیەکە لە چیلکەی وشکی باریک کە ئاگری پێ بکرێتەوە. 2 . ئەوەی بۆ سووتاندن ئامادە دەکرێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 318}.

دەستەچیلە/desteçîle: نتـ: دارووکە و پڕوپوش بۆ ئاگر. 

چیلکە/çîlke: نتـ:[ گیان][ توێ][ چیل+ کە] باریکایی سەری گوان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 223}.

:: چیلکەی گوانی ئەم مەڕە زامە. 

چیلکەمێروو/çîlkemêrû: نتـ:[ زیند] جۆرە مێروویەکی زۆر بارێکە لە چیلکە دەچێت، وە دووجۆر لە مێڕووە هەن لە جیهاندا، یەکێکییان لە وولاتی چین دەژێت و ئەوی تریان لە دوورگەی بۆرنیۆ لە وڵاتی مالای سیا: malaysia. جۆری چینییەکەی چەند ساڵێکە دۆزراوەتەوە کە درێژییەکەی دەگاتە 62,5 سم. درێژی قەدەکەشی بەبێ قاچەکانی نزیکەی 35 سم دەبێت. ئەوەی دووەمیان درێژییەکەی دەگاتە 56 سم بە قاچەکانییەوە وقەدەکەشی نزیکەی 32 سم دەبێت.[ ئینگـ: Stick Insect]

.

.

.

.