1 . پەیکوڵ، دڕک، داسک: گیایەکی دەشتەکی زەردی دڕکاویە، بەرەکەی زبرە دەنووسێت بە پێستی ئاژەڵەوە.
2 . داسوو، بژ: پرژۆڵی گوڵی گەنم وجۆ.
3 . سەرلقی دارو درەخت.
پژان/ pijan: کتن: وەرین و بڵاوبوونەوەی دانەوێڵە.
پژگال/pijgal: ن:[ هـ] پووشوپەلاش، هەژاڵ.
پژڵ/pijiľ: نتـ: پژی سەرلقی درەخت، لقی هەرە باریکی دار.
پژوپۆ/píjûpo: نتـ: لقوپۆپی درەخت کە برابێت، ئەولقانەی هەڵدەپەرتێودرێن.
پژی/pijî: ن: هەژگ، هەژاڵ : لقوپۆی داران.
.
.
______________
پژ ² /pij: ن:[ ئاژ] یاڵی ووڵاخ.
پژوو/pijû: ن:[ باد] پژی: یاڵی ووڵاخ، مووی ملی یەکسم وشێر.
پژیی/pijyî: ن: پژوو.
.
.
_____________
پژ ³ /pij: ن: پڕژ، بلاو، بەربوونی خوێن، ئاو، یان هەر شلەیەکی دیکە.
پژان/pijan: کتن:
1 . بەربوونی خوێنی لووت، کچێنی کچ.
2- پڕژان.
زمانپژان/pijan: کتن: زمانکردنەوەی مندالان.
{
بە کوردی کە وا زمانم پژا
لە ڕێی کوردستان کە خوێنم ڕژا
}{ ن. ئاری}.
پژاندن/pijandin: کتپ:[ دەپژێنێت، بپژێنێت].
1 . پڕژاندن : بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە.
2 . بەردانی خوێنی لووت و کچێنی کچ.
3 . [ کباک] کولاندن، پوخت کرن.
4 . وەراندن، هەڵوەراندن، خستنەخوارەوە.
5 . فڕێدان، دەرپەڕاندن، هاویشتن، فیچقاندن.
پژانی ئاو/pijanî aw: نتـ: پشیان، پرژانی ئاو، پریشکەکردن.
پژاو/pijaw: ئانفا:[ پژان ] بڵاو، ڕژاو، پڕژاو، پەخشکراو.
پژبلاڤ/pijbilav: ئانتـ:[ باد][ پژ+ بلاڤ] بڵاوەبوو.
پژبلاڤبوون/pijblav bûn: کتن: ئاخمەبوون، تێکچوون، ژاکان.
پژبلاڤکرن/pijnilavkirin: کتپ: ئاخمەکرن، تێکدان، ژاکاندن.
پژوپووڵ/pij: ئانتـ: پەرژوبڵاو.
پژێن/pijên: کتن: پرژێن.
ئاوپژێن/pijên: نتـ: ئاوپرژێن.
تۆوپژێن/pijên: نتـ: تۆوچێن.
پژێنەر/pijêner: نفا:[ پژێن+ ئەر] پژێن.
پژیاگ/pijyag: ئانفا:[ ئەردە] پژاو، پأژاو.
پژیان/pijyan: کتن: پژان، پرژان.
پژیاو/pijyaw: ئانفا:[]
1 . پژیاک، کچێنی نەمان.
2 . لووتی خوێن لێهاتوو.
3 . تۆمی وەشاو.
.
.
.
.