سۆسەن/sosen: ن:[ ڕوو][ هـ] بەرفی( کباک)، زەمبەق، لەیلانک.[ Bot :Liliy]
1 . جۆرە گوڵێکی جوانی بۆنخوشە گەلێ ڕەنگی هەیە.{ خاڵ، ل، }
2 . گوڵێکی بەناوبانگە، زەرد، سپی، و سووری هەیە، سپیەکەی بۆنخۆشە.{ مەردۆخ، ب، ل، }.
{
سۆسەن گوڵێ دیم، بۆش چوون عەنبەر بی
دەهەن شکەستەی، بادی سەحەر بی
}{ بێسارانی، ڤەژین}
سۆسن/sosin: ن:[ ڕوو][ کباک] سۆسەن : گولێکە بە چەند ڕەنگ دەبێت. و بۆنخۆشە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 427}
{
}
سووسەن/sûsen: ن:[ ڕوو] سۆسەن.
سووسن/sûsin: ن:[ ڕوو] سۆسەن.
سووسن/sûsin: ن:[ ڕوو] سۆسەن.
سوێسن/swêsin: ن:[ ڕوو] سۆسەن.
سوسێن/susên: ن:[ ڕوو] سۆسەن.
.
.
_____________
سۆسەن/Sosen: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە، هێمایە بۆ ناسکی و ڕەنگینی ئافرەت وەک گوڵە سۆسەن.
.
.
.
.