گەن ¹ /gen: ن:
1 . بۆگەن، خراپ، گەند.{ گیو، ل، 810}
2 . بۆن ناخۆش
3 . ڕزین لە تەڕایی دا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 735}
4 . خراپ و بێ نرخ
5 . کاری کرێت
6 . گەرجەک
{
دۆنی گەنی نابت ڕوون
قەرەچی نابت خاتوون
}{ مەسەل : پەندی پێشینان}
7 . تیخ و تەوری کول نەبڕ.
گەنار/genar: ن: بۆن ناخۆش.
گەنان/genan: کتن:
ڕزین.
زووگەیشتن.
:: میوە گەنان.
گەناندن/genandin: کتپ: بۆگەنکردن : ڕزاندن لە تەڕاییدا.
گەنانن/genanin: کتپ:[ ئەردە] گەناندن.
گەناو/genaw: ئانتـ:[ گەن+ ئاو]
1 . گەنکاو : ئاوی بۆگەنی وەستاو.
2 . ئاوی گەڕاو.{ خاڵ، ل، 415}.
3 . تاڵاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 735}
گەند/gend: ن: بۆگەن، گەن : شتی ناپوختی بێ نرخ.
گەنداو/gendaw: ن: تاڵاو، زڵکاو.
گەندخە/gendixe: ن:[ کباک، باد] گرمخە، گنخاو.
گەندوگوو/gendûgû: نتـ: گەنوگوو : بریتییە لەشتی هیچ و پووچی ناپوخت.
گەندی/gendî: ن: پیسی، پیسکیری، خراپەکاری.
گەنکاو/genkaw: ن: گەناو : ئاوی بۆگەنی وەستاو.
گەنوگوو/genûgû: نتـ: گەندوگوو. { گیو، ل، 811}
گەنی/genî: ن:[ کباک] شتی بۆگەن، وونبوو.
گەنیان/geniyan: کتن:[ کباش، فە] بۆگەنی.
گەنیک/genîk: ئانتـ:[ گەنی+ ک] بۆگەن، وونبوو.
گەنین/genîn: کتن: بۆگەن بوون و بەسەریەکدا ترشانی شتێک لەبەر زۆر مانەوەی.{ خاڵ، ل، 415}.
گەنیاو/geniyaw: نتـ:[ کباش، فە][ گەنی+ ئاو] بۆگەن، پوسیسە( ل).
گەنیو/genîw: ن: بۆگەن.
.
.
_________
گەن ² /gen: ئان:
1 . بەد
2 . ووردە ، کورتەباڵا.
گەناوەر/genawer: نتـ:[ زیند] گەناور.
گەناور/genawir: نتـ:[ زیند] جانەوەری وردیلە.
گەنووس/genûs: ئان:[ کباک] بەرچاوتەنگ.
.
.
.
.