چرک ¹ /çirk: ن: بنکە، نووس.

.

.

_______________

چرک ² /çirk: ن:[ خوار][ کباک] مرەبای میوەیە.

چرکە/çirke: نتـ:[ بابا] خەست و پەیت بوونەوەی دۆشاو و هیتر. 

.

.

____________

چرک  ³ /çirk: ن:

1 . [ نخ][ دەر، فە][ چڵک] کیم، هەوا( ل).

2 . [ کباک] غەرغەرە.

چرکاو/çirkaw: ئانتـ:[ خۆ] چڵکاو.

چرکن/çirkin: ئانتـ:[ چرک+ن] چڵکن.

چرکین/çirkîn: ئانتـ:[ کباک][ چرک+ ئین] لەچڕکدراو، چڵکن.

.

.

______________

چرک  4 /çirk: ن:[ کباک][ پیشە] چرگ، چیکەنە، خەڕەک، چرغ : چەکەی هەلاج، ماشێنەی هەلاجییە.

چرکاندن/çirkandin: کتپ:[ کباک] لۆکە لە خەڕەکدان.

چرکڤان/çirkvan: نتـ:[ کباک][ چرک+ ڤان] چرکەوان، خەڕەکەوان.

.

.

_______________

چرک 5 /çirk: ن:[ دەنگ] دەنگی چشتێکی کانزا کە بجووڵێت.  

چرکە/çirke: ن:[ دەنگ] کرتە، کرچە : دەنگی بڕین و شکانی چشتێک یا پسانی دەزوو یاخود ددان کێشان.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 314}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 571}

چرکاندن/çirkandin: کتپ: قرچاندن: تەقاندنی چەک بەبێ فیشەک.

چرکە/çirke: نتـ:[ چرک+ ئە]

1 . جووڵە، چرتە.

2 . قرمە: دەنگی تەقین و تەقاندنی چەکانە.  

3 . قرچە: دەنگی شکان و درزبردنی دارانە.

:: چرکەی بن میچ : قرچەی بن میچ لەبەرگەرمایێ.

4 . دەنگی جووڵانی زارە لە کات وئاخاوتندا.

چرکەچرک/çirkeçirk: ئانتـ:

1 . قرچەقرچ، چرکەچرکی یەک لە دوای یەکتری.

2 . دەنگی تڵیش بردنی داری بنمیچ. 

چرکەکردن/çirkekirdin: کتپ:[ چرکە+ کردن] جووڵان، جووڵانەوە.

چرکەنەکردن/çirkenekirdin: کتپ، کتن: نەجووڵان.

:: چرکە نەکەی ؟: نەجووڵێی.

چرکوهووڕ/çirkûhûř: نتـ:[ چرک+ و+ هووڕ(‌هۆڕ)] چرکەچرکی زۆر.

چرکیژن/çirkîjin: نفا:[چرک‎+ ئیژن] چریکە.

چرکیان/çirkyan: کتن: چرکەکردن، کرچەکردن.

چرکیانەوە/çirkyanewe: کتن:[ئەردە] جووڵانەوە، جووڵەکردن. 

.

.

______________

چرکە  6 /çirke: ن:[ کات] 1 / 60 ی خوڵەکێکە. هێما جیهانێکەی بە s ـە و کورتکراوە: sec یان second ـە : دەنگی کاتژمێر.

چرکەچرک/çirkeçirk: ئانتـ: چرتەچرتی کاتژمێر.

چرکەساتی/çirkesatî: نتـ:[ کات] کاتی.

.

.

.

.