خەڕەک/xeřek: ن:[ کۆن][ تشت][ پیشە]
چرک، چرگ، چیکەنە، چرغ : چەکەی هەلاج، ماشێنەی هەلاجییە.
ئامێرێکە لەکاری جۆڵایدا بۆ بەن ھەڵکردنەوە بەکاردێت : ئەو( داو)ەی یان ئەو( بەن)ەی کە بۆکاری چنین بەکاردێ بۆ دروستکردنی جاجم ، پۆپەشمین ، بەرماڵ ، شاڵی ڕانک و چۆغە و گەلێک شتی تر. کاری سەرەکی خەڕەک بەتەواوەتی ئەوەیە کە ئامێرێکە گڵۆڵەى پێ دەکرێته( لیلکە).{ داناز عەبدولڕەحمان}.
:: ئێ خۆ خەڕەک نییە.
:: دیسانەوە خەڕەکە.
خەڕەکەوان/xeřek: نتـ:[ تشت][ پیشە] چرکەوان، چرکڤان
لە خەڕەکدان/xeřek: کتپ:[ تشت][ پیشە] چرکاندن.
:: لۆکە لە خەرکدان.
.
.
هەمیشە لە جوڵەدایە و “بەن”ەکە بەبەتەواوەتی هەڵدەکاتەوە و بەتوندی ڕایان ئەکێشێێت و دەیان خاتە پاڵ یەکتر بەشێوەیەکی زۆر جوان و ڕێکوپێک، خەڕەک دەنگێکی کەمێ ناخۆشی هەیە، بۆیە زۆرجار کە کەسێ دەنگ دەنگ بکات یان کەسێک زۆربڵێی و چەنەباز بێت پێی ئەڵێن :
دە وسبە ئەڵێی خەڕەکە شکاوی.
لیلکەش : قامیشێکى بچووکە کە درێژێکەی ٣-٤ سم ئەبێت. کە بەنى لەسەر هەڵدەکرێتەوە،هاو شێوەی خولخولۆکەیەک.
ساڵانێکی زۆر پیشەی جۆڵایی لە کوردستاندا زۆر باو بوو بەتایبەت لەسەر دەستی جوولەکەکان( دیان).
کە زۆر پەرە و برەوی پێدرا. ئەوان شارەزایی و سەلیقەیەکی زۆر باشیان هەبوو لەکاری جۆڵاییدا، کە بەشێوەیەکی هونەری جوان ئەو کارەیان ئەکرد.وەک:
( نەوەرد ، لایەر، دانە ، گورد ، چۆلەکە ، لالە ، پێ تەقە و پردەڵە).
جۆڵایش بریتی بوو لە دروستکردنی جاجم ، پۆپەشمین ، بەرماڵ ، شاڵی ڕانک و چۆغە و گەلێک شتی تریان بەرھەم ئەھێنا.
ھەندێک جاجمیان دروست ئەکرد لە شێوەی چوار گۆشە یان درێژ کۆلە لە دەزوی لۆکە یا خوری ئەوەندە سفت و ڕێک و پێک و جوان ،
سیمیان تێکەڵ ئەکرد ڕەنگاو ڕەنگ، مەگەر مەکینە بتوانێ بەو شێوەیە دروستی بکات.
جاجم و پۆپەشمین و پیشەی جۆڵایی وردە وردە ڕووەو نەمان ئەچن.
خەڕەک چۆن دروست بوو؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم ئامێرە بۆ یەکەمین لەلایەن داهێنەرێکی بەریتانی کەناوی “جەیمس هارگرێڤز” بوو دەزگای خەڕەک دروستکرا و وەگەڕ خرا.
ئەم داهێنەرە لەساڵی 1720 لەوڵاتی ئینگلتەرا لەدایک بووە و لە ساڵی 1778 کۆچی دوای کردوە.
کار و پیشەی خۆی لە بنەچەدا دارتاش و جۆڵا بووە.
بۆیە توانی ساڵی 1764 ئامێرێک دروست بکات و کە کار ئاسانی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی بکات، دەزگای خەڕەک یەکێک بوو لە کارە باشەکان بۆ ئەو سەردەمە و ئێستاش.
زۆر لە شاعیران شیعریان دەربارەی خەڕەک نوسیوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەحوی
}
مونەجیجم عومری زایع بوو لە بەحس و فیکری ئەفلاکا
کە پیرێژن هەمیشە هەر لە ئەحواڵی خەڕەک دەدوێ
}{ پیرەمێرد}.
یان
}
وەختێ کەژن بوو بەگەورەی گەڕەک
بائیتر ئێمە دەست بدەینە خەڕەک
}{ حەمدی }
یان
}
وەک خەڕەک چەرخی فەلەک دایم خەریکە با ئەدا
دوو کڵافەی میھر و ماھی خاوی بای دوولا ئەدا
وا سەری بازاڕی کۆنی گرتووە وەک مشتەری
چاکی ناسیوە بە دنیا تا قەد و ھەودا ئەدا.
}{ نالی}.
.
.
.
.