کەن ¹ /ken: ن:
1 . ئاودڕ، کەند : ئاوی باران یان شاڵاو کە شوێنێک دەدڕێت و دەیکات بە چاڵ و ڕێڕەوی ئاویی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 669}.
2 . [ ڕەگی چاوگـە لە زوانی کوردی بۆ( کەنای، کەندن، کەنن)] کەنن( کە، ئەردە).{ گیو، ل، 757}.
کەنار/kenar: ن:[ کەن+ ئار]
کەناڵ/kenaľ: ن:[ کەن+ ئاڵ] کەندەڵان.{ گیو، ل، 756}.
کەناو/kenaw: نتـ:[ کەن+ ئاو]
1 . دادڕگەی ئاو، ئاودڕگە، کەند.
2 . کۆڵدراو
3 . لە چەسپین ڕزگارکراو.
کەنای/kenay: کتن:[ هـ] هەڵکەندن.
کەنە/kene: ن:[ کەن+ ئە] کنە.
کەنەک/kenek: ن:[ گەرمیان] بەرد و کوچک، زوورگ( مکـ).
:: کەند و کۆسپ :c زەوی بڵند و نەوی.
کەنەکار/kenkar: ن: مۆرکەن، مۆرهەڵکەن.
کەنەکاری/kenkarî: نچ: مۆرهەڵکەندنی.
کەند/kend: ن:[ هـ]
1 . [ جێۆ] ئاڤدڕگە، شیو، خڕ، چق، کۆرتاڵ، کەنداڵ، کەندەڵان، کەن( کە).
2 . دەستە، ئاووڕ.
کەندار/kend: ن: دادڕاوی زەوی بەهۆی ئاو یا کندن.
کەنداڵ/kendaľ: ن:[ هـ][ کەند+ ئاڵ]
1 . چاڵ، قۆڕت، قووڵکە، کەناڵ، دیڕگە، کەندەڵان، کەنەڵان : زەوی و جێگایانی بڵندە لە قەراخ ئاوان.
2 . تەپۆڵکە.
3 . گیژ.
کەنداو/kendaw: ن:[ کەند+ ئاو] کەنناوە : شوێنێکە لە قەراخ دەریا، کە ئاو دایدڕیبێت و ماوەیەک چوبێتە ناوەوە.
کەندەک/kendek: نتـ:[ کەند+ ئەک] خەندەک : چاڵ و قۆرت.
کەندەکار/kendekar: نتـ:[ کەند+ ئە+ کار] کەسێکە کە کاری هەڵکەندن بێت.
کەندەڵان/kendeľan: ن:[ کەند+ ئەڵان] کەنەڵان : قەد پاڵێکە ئاو دایدڕێبێت وەکو دیوار ڕاست ڕاوەستابێت.
کەندڕ/kendiř: ن:[ کەن+ دڕ] کندڕ، کز : بوودڕێکە لە زەوی، کە ئاو دایدڕبێت.
کەننەڵان/kenneľan: ن: کەندەڵان.
کەندن/kendin: کتپ:[ کەن+ دن)] کەنن( کە، ئەردە).{ گیو، ل، 757}.
کەنگ/kenig: ن:[ کناو، بابا][ کەن+ گ] کەندەڵان.
کەنگەڵان/kengeľan: ن: کەندەڵان.
کەننە/kenne: ن:[ کەن+ نە] خەنەق، خەندەک، کەنەک.
کەننەڵان/kenneľan: ن:[ کەنن+ ئەڵان] کەندەڵان.
کەنۆش/kenoş: ن:[ کەن+ ئۆش] کون دووش.{ گیو، ل، 757}.
.
.
_________________
کەن ² /ken: ڕەگ:[ کباک، زا][ ڕەگی چاوکی( کەنین)ـە] خەن
: خەنین.
کەناندن/kenandin: کتپ: پێکەناندن، خەناندن : وە پێکەنین هێنان.{ گیو، ل، 756}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 669}.
کەنن/kenin: کتپ: پێکەنین. { گیو، ل، 757}
کەنۆک/kenok: کتپ:[ کباک] بەپێکەنینەوە.
کەنی/kenî: ف: پێکەنی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 671}
کەنی گری/kenî girî: نتـ: فرمێسکی شادی لە چاوهاتن.
کەنین/kenin: کتپ:[ کباک]
.
.
_______________
کەن ³ /ken: ن: کان.
:: گڵکەن.
کەنایا/kenaya: ف:[ هـ] هەڵکەندن لە کانزا.
کەنایش/kenaya: ف:[ هـ]
کەندنی زەوی
خۆخوارندن
هاوتایی کردن
کانزا و کۆڵین لە کانزا و بەرد.
کەناین/kenayin: ف:[ هـ] کەنایش.
کەندا/kenda: ف: هەڵکەندراو لە کانزا.
.
.
_________________
کەن 4 /ken: ڕەگ: پاشگرێکە لە زوانی کوردی بەواتای بەرەڵاکەی پای پشتەوە دێت
:: تڕکەن
:: فسکەن.
کەندن/ken: کتپ:
:: تڕکەندن
:: فس کەندن.
کەند/kend: ف: بەردانی با.
:: تڕێکی کەند.
.
.
______________
کەن 5 /ken: ڕەگ: کڕیژی سەر.
.
.
.
.