نهۆم/nihom: ن:[ ئەند] قات : بەشێک لە بینای باڵەخانەیەک؛ کە هەموو ئەو ژوور و نەخشانەی لێی پێکهاتووە، کە لە یەک ئاستدا بن.[ ئینگـ: storey]{ کەمالنامە، ل، 730}
:: ئەم خانووە دوو نهۆمە.{ خاڵ، ل، 481}
نهۆمی خوارەوە/nihomî xwarewe: نتـ:[ ئەند] قاتی خوارەوە.[ ئینگـ: downstairs, groundfloor]
نهۆمی سەرەوە/nihomî serewe: نتـ:[ ئەند] سەرخان : قاتی سەرەوە.[ ئینگـ: upstairs]
.
.
.
.