مەخشەڵ/mexşeľ: ن:[ تشت] خەتیرە، شەمووتەر( کباش)، مەشخەڵ :{ فەرهەنگی باشوور، ل، 712}

1 . ئاگری گڕی زۆرخۆش.{ خاڵ،  ل، 445} 

2 . جێگە ئاگرێک، کە بەدەست هەڵدەگیردرێت.[ ئینگـ: flambeau]{ مەردۆخ، ب 2، ل، 612}{ کەمالنامە، ل، 1370}.

3 . داری سەربە گڕی ئاگر.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 824}

مەخشەڵاڕا/mexşeľařa: ن:[ کباش][ تشت] مەخشەڵان( کناو){ فەرهەنگی باشوور، ل، 715}

مەخشەڵان/mexşeľ: ن: مەخشەڵانی، مەخشەڵەڕا.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 712} 

1 . چەند ئاگرێکی گڕی خۆشە، کە لەلای یەکەوە بگڕێن.{ خاڵ،  ل، 445}

2 . ئاگربازی، گڕگڕان : یاریکردن بەئاگر لە بۆنەکاندا.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 612}

3 . ڕووناکایی زۆر لەبەر گڕی ئاگر.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 824}

.

.

.

.