گۆت/got: ن، ف:[ هـ] گۆتە، کوت، سۆک.{ وشەنامە، ل، 805}  

گۆتە/gote: ن: 

1 . وتە.{ خاڵ، ل، 400}. 

2 . گوتە، شایعە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 703}

گۆتەگۆت/gotegot: ئانتـ: ئیشاعە، گوتەی خەڵک : گوتەی یەک لە دوای یەک. 

گۆتەنی/gotenî: نچ: گوتەنی. 

گۆتن/gotin: کتن: گوتن، گفتوگۆکردن.{ خاڵ، ل، 400}. 

– گۆتن/gotin – : کتن:

1 . گۆرانی گۆتن، خوێندن. 

2 . ستران گۆتن : ستراندن.  

   تێبینی
   جێگۆڕکێ یان گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی ( ۆ : o ) و ( و: u) شێوەزاری لە وشەی گۆتن و گوتن دا. 

 گۆتی/gutî: ف: 

1 . بێژە، قسیە. 

2 . وتی، قسەی کرد. 

گوتن/gutin: کتن:[ کباک][ گوفتەن( بەختیاری)، گووتەن( مازنی)] وتن( کناو). 

1 . بێژتن، قسەکردن. 

2 . برێتییە لە ئاوازخۆندن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 703}

دووریی فۆرمی هەندێ ڕەگ و قەد لەیەکەوە : وەک 
چاوگ  ڕەگ  قەد
گوتن/وتن  لێ  گوت/وت
محمەد فەتتاح، د. ئەورەحمان حاجی مارف، کردار، ل، 26

گوت/gut: ف:

:: زەردەشت وەهای گوت.{ نیچە} 

گوتە/guto: ن:

1 . بێژە، بێژراو، قسە

2 . ئیشاعە، شایەعە.  

گوتەنی/gutenî: نچ:[ گوت+ ئەنی] گۆتەنی. 

1 . شیاوی گوتن.

:: وەک دەڵێ : کورد گوتەنی.

گوتۆ/guto: ن: ئیشاعە، دەنگۆ : قسەی ناوخەڵک بێ ئەوە ڕاست بێ. 

گوتۆخ/gutox: ن: بێژەر : کەسێ کە قسە بۆ خەڵک دەکات. 

گوتی/gutî: ف:[ باری کەسێ شیهەمی تاک، لە دۆخی ڕابردووی نزیک] ئاخافت، وتی.  

.

.

.

.