کرت/kirt: ن: لەلە : شوێن بە تیخ لە دار.
کرتکرن/kirtkirin: کتپ: شوێن شوێن کردنی دار بە تیخ.
کرتم/kirtim: ن: پارچەداری بێکارە.
کرتناک/kirtnak: ن: تیرۆکی نان.
.
.
_____________
کرت/kirt: ف:
1 . قرت.
2 . سەرهەڵپساندنی گوڵ وگیا.
کرتان/kirtan: کتن: قرتان.
کرتاندن/kirtandin: کتپ:
1 . بەددان بڕین.
2 . بەگازلەت کردن، قرتاندن.
کرتان کردن/kirtan kirdin: کتپ: سەرهەڵپساندنی گوڵ و گیا.
کرتە/kirte: نتـ:[ کرت+ ئە] ئێسکی نازکی کە بە ددان دەکرۆژرێ.
کرتی/kirtî: ن:[ ڕوو] گیای سەرقرتاو.
کرتمرت/kirtmirt: ن: خرتوپرت، شڕوشاتاڵ.
کرتوپان/kirtûpan: نتـ:[ پۆشاک] جلکی خراپ و دڕاو.
.
.
___________
کرت/kirt: ن: ئەندازە
:: کرتێ دراوم لەسەریەتی.
.
.
_____________
کرت/kirt: ن:[ دەنگ] نقە : کەمترین دەنگ.
کرتەکرت/kirtekirt: ن: دەنگی کرتەی زۆر.
.
.
______________
کرت/kirt: ن:[ گیان] بێچووی سەگ و گورگ.
کرتان/kirtan: ن:[ گیان] نێرەگامێشی خەسیو.
کرتاندن/kirtandin: ن: تروکاندنی تۆم
کرتان کردن/kirtan kirdin: کتپ: خەساندنی کەڵ گامێش.
کرتە/kirte: ن: بەچکەسەگ و گورگ.
کرتک/kirtik: ن:
1 . کڕکڕۆکە، کرۆچەنە.
2 . پاژێکی کەم
3 . دانەیەک.
.
.
.
.