نیگەران/nîgeran: ن:[ دەروون] پەشێو_ پشێو، دڵپەڕێشان، دڵەخورپێ، دڵپەشێو، دڵەڕاوکێ( ڕۆژ)، دوودڵ ، شێواو، ناڕەحەت، هوولۆلی( کباک).{ گیو، ل، 932}
نیگەرانبوون/nîgeranbûn: کتن:[ نیگەران+ بوون] ناڕەحەت بوون.
:: زۆرنیگەرانم.
نیگەرانکردن/nîgerankirdin: کتپ:[ نیگەران+ کردن] ناڕەحەت کردن.
نیگەرانی/nîgeranî: نچ:[ نیگەران+ ی] تاتێل، دڵەخورپێ، دڵپەڕێشانی، دوودڵی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 297}{ گیو، ل، 464}.
.
.
.
.
.