ڕاپەڕ/řapeř: ئانفا:[ ڕا+ پەڕ] چالاکی، توندوتۆڵی، گورجوگۆڵی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 338}.
ڕاپەران/řapeřan: کتن: هەستان، داچڵەکان، داپەران.
ڕاپەراندن/řapeřandin: کتپ: داپەراندن.
1 . کارپێک هێنان بە مەزبووتی، ئەنجامدان ئازایانە، جێبهجی كردن، ئهنجام دان.[ ئینگـ: Effectuate].{ هەمبانەبۆرینە، ل، 338}.
2 . لەخەوهەڵستاندن. ژخەوڕاکرن( کباک).
3 . دەربازکردن، ڕزگارکردن، تێپەراندن، بهووراندن
داچڵەکاندن، لەنەکاو لەخەوبێدارکردنەوە، سەرپەڵۆ، چشت بەدزیەوە ڕماندن، بەتەڕ دەستی کۆتایی بەکار و فەرماندران.
ڕاپەڕین/řapeřîn: کتپ:[ ڕا+ پەڕین]
1 . هەڵسان، جەنقین، هەزاز، لەپڕبڵندبوون، زووهەستان، .
2 . بووهارتن( کباک)_ بوهوورتن( کباک)، تێپەڕین، دەرپەڕین، ڕاپەرموون.
گورج دەس بەکاربوون.
لەناکاو لەخەوهەستان.
داچڵەکان، هەڵبەزین.
ڕاستبوونەوە گەل دژی حوکمەت.
ڕاپەڕێنەر/řapeřěner: نفا: جێبەجێکار.[ ئینگـ: Executor].
ڕاپەڕینەکان/řapeřînekan::
ڕاپەڕینەفیزیایەکان/řapeřîne fîziyayekan: نتـ: هاندرەفیزیایەکان.
ڕاپەڕینەمێکانیکی یەکان/řapeřîne měkanîkiyayekan: نتـ: هاندەرەمێکانیکی یەکان.
ڕاپەڕینەهەستیەکان/řapeřîne hestiykan: نتـ: هاندەرەهەستیارییەکان.
بە ڕاپەڕ/be řapeř: ئانتـ:[ بە+ راپەر] بەدەستوبرد.
لەخەو راپەڕین/lexew řapeřîn: کتن:[ لە+ خەو+ ڕاپەڕین] لەنەکاو لەخەودا راچڵەکین و بێداربوونەوە، راچڵەکان.
.
.
____________
ڕاپەڕکاندن/řapeř: کتپ: ڕاپەلکندن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 338}.
1 . پێهەڵچوون بەدارو چیا.
2 . چۆڵەمەدادانی سەگ.
.
.