ڕاپەڕ/řapeř: ئانفا:[ ڕا+ پەڕ] چوست، دەست و برد، گورج و گۆڵی.

ڕاپەران/řapeřan: کتن: هەستان، داچڵەکان، داپەران.

ڕاپەراندن/řapeřandin: کتپ: داپەراندن، هەستاندن، داچڵەکاندن، لەنەکاو لە خەو بێدارکردنەوە، سەرپەڵۆ، دەربازکردن، ڕزگارکردن، تێپەراندن، بهووراندن. چشت بەدزیەوە ڕماندن، بەتەڕ دەستی کۆتایی بەکار و فەرماندران، جێبه‌جی كردن، ئه‌نجام دان.[ ئینگـ : Effectuate ]. 

ڕاپەڕین/řapeřîn: کتپ:[ ڕا+ پەڕین]

1 – هەڵسان، جەنقین، هەزاز. 

2 – بووهارتن( کباک)_ بوهوورتن( کباک)، تێپەڕین، دەرپەڕین، ڕاپەرموون. 

ڕاپەڕێنەر/řapeřěner: نفا: جێبەجێکار.[ ئینگـ: Executor].        

ڕاپەڕینەکان/řapeřînekan::

ڕاپەڕینەفیزیایەکان/řapeřîne fîziyayekan: نتـ: هاندرەفیزیایەکان.

ڕاپەڕینەمێکانیکی یەکان/řapeřîne měkanîkiyayekan: نتـ: هاندەرەمێکانیکی یەکان.

ڕاپەڕینەهەستیەکان/řapeřîne hestiykan: نتـ: هاندەرەهەستیارییەکان.

                                                                                                                   

بە ڕاپەڕ/be řapeř: ئانتـ:[ بە+ راپەر] بەدەست و برد.

لەخەو راپەڕین/le xew řapeřîn: کتن:[ لە+ خەو+ ڕاپەڕین] لەنەکاو لەخەودا راچڵەکین و بێداربوونەوە، راچڵەکان.

.

.

.

.