ئاهه‌نگ/aheng: ن:[ ئا‌ڤێسـ: ئا+ هه‌نگ( thang)][ پەهلەوی : ئاێه‌نگ] شەهیان( کباک)

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ABqNq party

1 . کۆری به‌زم و ڕه‌زم و گۆرانی، گۆ‌ڤه‌ند، لۆخانه‌

2 . هه‌موو کۆرێکی به‌زمی گۆرانی و مۆسیقا.

3 . [ مۆسیقا] ئاوازی ڕێکوپێک، ئاوازی مۆسیقا یان مه‌قام: ئاهه‌نگی سێ گا، مه‌قامی سێ گا،  ئاهه‌نگی ده‌شت : مه‌قامی ده‌شت

{

نه‌وای ئاهه‌نگی( قدقامت) ته‌ریقه‌تی جه‌معی زوههاده‌

ڕاستی ، تووبایی عوشاقه‌

}{نالی}.

4 . مه‌به‌ست، نیاز، عه‌زم. 

 تێبینی 
 ئه‌م واتایه‌ لەزمانی فارسی ڕاهاتووه‌ته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌ و لەئاخافتندا زۆرکه‌م ده‌کارده‌کرێت.{ زەبیحی}

5 . [ مۆسیقا] ریتم، کێش.[ ئینگـ: Burlesque].

ئاهه‌نگ بێژ/ahengběj: نفا:[ ئاهه‌نگ+ بێژ( ئێژتن)] گۆرانیبێژ.

ئاهه‌نگدار/ahengdar: ئان:[ ئاهه‌نگ+ دار] چاوه‌ش، سازنده‌، شایه‌ر.

ئاهه‌نگداری/ahengdarî: نچ:[ ئاهه‌نگ+ دار+ی] شایه‌ری.

ئاهه‌نگ ساز/ahengsaz: ئانفا: كه‌سێك شاره‌زای مۆسیقا كه‌ ئاهه‌نگ و میلۆدی سازده‌كات.

ئاهه‌نگ سازکردن/aheng sazkirdin: کتپ: ئاهه‌نگگێڕان.

ئاهه‌نگ سازی/ahengsazî: نچ: كار و پیشه‌ی كه‌سی ئاهه‌نگساز.

ئاهه‌نگ کردن/ahengkirdin: کتپ: ئاهه‌نگ گێڕان.

ئاهه‌نگ گرتن/ahenggirtin: کتپ: ئاهه‌نگ گێڕان.

ئاهه‌نگ گێڕ/aheng gêř: نفا:[ ئاهه‌نگ+ گێڕ( گێڕان)] به‌زم ساز : که‌سێکه‌ به‌ په‌رپاکردنی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ هه‌ڵبستێت.

ئاهه‌نگ گێڕان/aheng gêřan: کتنـ، کتپ:[ ئاهه‌نگ+ گێڕان]

1 .  به‌رپاکردنی کۆری به‌زم و مۆسیقا و گۆرانی، به‌ بۆنه‌ی  له‌دایک بوونی منداڵ، زه‌ماوه‌ند، خه‌ته‌نه‌کردن و سه‌رکه‌وتن له‌ شتێکدا.

2 .  کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ک بۆ ڕابوواردن و گۆرانی گووتن.

:: ئاهەنگ دەگێرێت.[ ئینگـ: Celebrate]

ئاهه‌نگی وه‌رزشی/ahengî werziŝî: نتـ:[ پهـ]

ورده‌ ئاهه‌نگ/wirde aheng: نتـ: خ: لێره‌دا[ ئاهه‌نگ] پاشگره‌ بۆ با- بڕووبژ، تڕ.

{ وورده‌ ئاهه‌نگی دوای کۆکه‌ نیشانه‌ی ئه‌جه‌له‌}{ ره‌زا}.

.

.

.

.