ئاهه‌نگ/aheng: ن:[ ئا‌ڤێسـ: ئا+ هه‌نگ( thang)][ پهـ: ئاێهنگ]
1- کۆری به‌زم و ڕه‌زم و گۆرانی، گۆڤه‌ند، لۆخانه
2- هه‌موو کۆرێکی به‌زمی گۆرانی و مۆسیقا.
3- : ئاوازی ڕێکوپێک، ئاوازی مۆسیقا یان مه‌قام: ئاهه‌نگی سێ گا، مه‌قامی سێ گا، ئاهه‌نگی ده‌شت : مه‌قامی ده‌شت
{
نه‌وای ئاهه‌نگی( قدقامت) ته‌ریقه‌تی جه‌معی زوههاده
ڕاستی ، تووبایی عوشاقه
}{نالی}.
4 – مه‌به‌ست، نیاز، عه‌زم
{ تێبـ : زه‌بیحی ده‌ڵێت : ئه‌م واتایه له زمانی فارسی ڕاهاتووهته ناو زمانی کوردییه‌وه و له ئاخافتندا زۆرکه‌م دهکاردهکرێت}.
5 -[ مۆسیقا] ریتم، کێش.[ ئینگـ : Burlesque].
ئاهه‌نگ بێژ/ahengběj: نفا:[ ئاهه‌نگ+ بێژ( ئێژتن)] گۆرانیبێژ.
ئاهه‌نگدار/ahengdar: ئان:[ ئاهه‌نگ+ دار] چاوه‌ش، سازنده، شایه‌ر.
ئاههنگداری/ahengdarî: نچ:[ ئاهه‌نگ+ دار+ی] شایه‌ری.
ئاهه‌نگ ساز/ahengsaz: ئانفا: كه‌سێك شاره‌زای مۆسیقا كه ئاهه‌نگ و میلۆدی سازده‌كات.
ئاهه‌نگ سازکردن/aheng sazkirdin: کتپ: ئاهه‌نگگێڕان.
ئاهه‌نگ سازی/ahengsazî: نچ: كار و پیشه‌ی كه‌سی ئاهه‌نگساز.
ئاهه‌نگ کردن/ahengkirdin: کتپ: ئاهه‌نگ گێڕان.
ئاهه‌نگ گرتن/ahenggirtin: کتپ: ئاهه‌نگ گێڕان.
ئاهه‌نگ گێڕ/aheng gêř: نفا:[ ئاهه‌نگ+ گێڕ( گێڕان)] به‌زم ساز : که‌سێکه به په‌رپاکردنی ئه‌و ئاهه‌نگه هه‌ڵبستێت.
ئاهه‌نگ گێڕان/aheng gêřan: کتنـ، کتپ:[ ئاهه‌نگ+ گێڕان]
1- به‌رپاکردنی کۆری به‌زم و مۆسیقا و گۆرانی، به بۆنه‌ی له‌دایک بوونی منداڵ، زه‌ماوه‌ند، خه‌ته‌نه‌کردن و سه‌رکه‌وتن له شتێکدا.
2- کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ک بۆ ڕابوواردن و گۆرانی گووتن.
ئاهه‌نگی وه‌رزشی/ahengî werziŝî: نتـ:[ پهـ]
ورده ئاهه‌نگ/wirde aheng: نتـ: خ: لێره‌دا[ ئاهه‌نگ] پاشگره بۆ با- بڕووبژ، تڕ.
{ وورده ئاهه‌نگی دوای کۆکه نیشانه‌ی ئه‌جه‌له}{ره‌زا}.
.
.
.
.
.