ئاوه‌ڕۆ/aweřo: نفا:[ ئاو +ه + ڕۆ( ڕۆیشتن)] رێباز، ئاوڕێژ، ئاوه‌ڕێژه، جۆگه، ڕه‌وتی ئاو، کونج _ گونج، زێراب، ره‌هه‌ند.
1- باری ڕه‌وت و شۆڕبوونه‌وه‌ی ئاو له ناوچه‌یه‌ک ڕا بۆ ناوچه‌یه‌کی تر
:: ئاوه‌ڕۆی ناوشوان ده‌ێچته شاری که‌رکووکه‌وه.
:: ئاوه‌ڕۆی مه‌یدان به‌ڵه‌ک ده‌چێته‌وه مه‌هاباد.
2- ئاوڕێگه : کونێکه له دیواری خانووی گوند و شاره‌کانی کوردستان، ئاوی باران و چڵکاو که له ناو حه‌وشدا کۆده‌بێته‌وه و پێدا دهاواته‌ده‌ره‌وه.
{ تێبـ : ئێستا له شاره‌کانی کوردستان زۆر که‌م بووه و به‌ڵکو هه‌ر نه‌ماوه}{زه‌بیحی}.
:: ئاو له ئاوه‌ڕۆکردن : ناله‌باری کردن، بێ حه‌یایی کردن.
ئاوه‌ڕۆچوونه‌سه‌ر/aweřo ĉǔneser: كتن:[ ئاو +ه + ڕۆ( ڕۆیشتن)+ چوون+ ئه+ سه‌ر] لكانی ئاوه‌ڕۆی بچووك كه برژێته ناو ئاوه‌ڕۆی گه‌وره‌تره‌وه.
:: ئاوه‌ڕۆی جاندان ده‌چێته سه‌ر ئاوه‌ڕۆی مهاباد.
ئاوه‌ڕۆ هاتنه‌سه‌ر/aweřo hatineser: كتن:[ ئاو +ه + ڕۆ ( ڕۆیشتن)+ هاتن+ ئه+ سه‌ر] ئاوه‌ڕۆچوونه‌سه‌ر.
:: سێ بییان له‌پشت شنۆیه، ئاوه‌ڕۆی دێته شنۆیه .{ شۆرمه‌حموود}.
ئاوه‌ڕۆگه/aweřoge: نتـ: ئاوه‌ڕۆ.
.
.
.