ئاوێز/awêz: ن: داڵۆچکه، داڵۆچه، داڵۆزکه، داڵۆسکه، داله‌قان، داهێشتن : شتێکی بچووک که بۆ مه‌به‌ستێک به شتێکی گه‌وره‌تره وه هه‌ڵاوه‌سرابێت و پێیدا شۆر بووبێته‌وه و بله‌رێته‌وه.
:: ئاوێزی گواره.
:: ئاوێزی لاله.
{ تێبـ : ئه‌م وشه یه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا ڕیشه‌ی چاووگه که ئێستا له زمانی کوردی‌دا شێوه‌ی : ( هه‌ڵاوه‌ستن، هه‌ڵواسین)ی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
ئاوێزان/awêzan: کتن، نتـ:[ کۆ][ ئاوێز+ ئان] هه‌ڵاویستی، هه‌ڵواسراو، پێکەوەبەستراو : حاڵی که‌سێک یان شتێک به جێگایه‌که‌وه یا به که‌سێک و شتێکه‌وه هه‌ڵاوه‌سرابێت.
{
وه‌رگه‌ڕێ ئاوێزانت بم
شۆرابه‌ی گواره‌ی جوانت بم
}{ ؟}.
ئاوێزان بوون/awêzan bûn: کتن: ده‌ست هاوێژتن، چنگ لێ دان، چنچرۆک لێ گرتن.
ئاوێزان کردن/awêzan kirdin: کتپ: هه‌ڵاوه‌سینی شتێک به‌شتێکه‌وه.
{
چون نه‌سیم یاوا به‌جه‌ختێ
ئاوێزانش کرد نه‌پای دره‌ختێ
}{خانا}.
.
ئاوێزه/awêze: نتـ:[ ئاوێز+ ئه]
1 – ئاوێز.
2 – راخان، چل چرا، لاله : چرایه‌کی شوشه‌ی گه‌وره‌ی پڵپڵه‌داری په‌ڵپه‌ڵه، به‌بنی بنمیچدا هه‌ڵده‌واسرێت و بۆجوانی، وه له هه‌ر لقێکی چرایه‌کی بچووکتری پێوه هه‌ڵواسراوه.
3 – پیڵه و زنجیره‌ی خشڵی ژنان وه‌کو گووار.
4 – پاندۆڵ.
5 – هه‌ڵاوه‌شێن.
.
.
.
.