ئاوه‌دان/awedan: نتـ:[ پهـ: āpatān][ ئاو+ ئه+ دان] ئابات _ ئاباد _ ئابادان، ئاوا، ئاوان.
1 – بیراز : باری شوێن و جێگه‌یه‌ک که بۆ دانیشتنی خه‌ڵک و نیشته‌جێ بوونیان ته‌رخان کرابێت و چۆڵ نه‌بێت.
:: ئه‌م دێ یه ئاوه‌دانه : واتا خه‌لکی لێ یه و چۆڵ نیه.
:: ئاوه‌دان نه‌بێت: واتا وێرانێت.
2 – [مجـ] ئاپۆره‌کردن له شو ێنێک
:: ئه‌م ره‌مه‌زانه مزگه‌وت ئاوه‌دان بوو.
:: ئیمشه‌و چایخانه ئاوه‌دان ده‌بێت.
:: وه‌ها مه‌ی بینه له دڵی خۆی دا ئاوه‌دانه.
3 – زۆرزانی: به‌تایبه‌ت به‌وکه‌سانه ده‌گوترێت که‌پێیانه‌وه دیارنه‌بێت شتێک بزانن یان له‌شتێک بزانن.
4 – فراوان
:: ئه‌م ژووره چه‌ند ئاوه‌دانه.
ئاوه‌دان بوون/awedan bûn: کتن: بیرازبوون.
ئاوه‌دان بوونه‌وه/awedan bûnewe: کتن: سه‌رله‌نوێ کۆبوونه‌وه و نیشته‌جێ بوونی خه‌لکی له شوێنی کۆنی دێ یان کۆنه شار
:: ئه‌م دێیه کوێ‌ڕا وا زوو ئاوه‌دان بوونه‌وه.
:: بابل پاش خابوور بوونی ئاوه‌دان نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاوه‌دان کردن/awedan kirdin: کتپ: بیرازکردن.
ئاوه‌دان کردنه‌وه/awedan kirdinewe: کتپ:
1- بیرازکردنه‌وه : سه‌رله‌نوێ بنیات نانه‌وه‌ی دێ یانن شارێک، که ماوه‌یه‌ک وێران و چۆڵ کرا بێت
:: له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه کورد ده‌ستی به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان کردووه.
2- خانوو دروست کردن و کۆکردنه‌وه‌ی نیشته‌جێ کردنی خه‌ڵک له‌شوێنێک و کردنی به‌گوند و شار
:: سه‌ڵماس له‌شوێنی کۆنه شارکراوه‌ته‌وه، که بوومه‌له‌رزه وێرانی کرد.
:: موسڵ له نیزیک کاوله‌کانی نه‌ینه‌وا ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه.
ئاوه‌دانی/awedanî: نچ:[ ئاوه‌دان + ئی ] بیرازی، ئاوایی، ئاوێانی، ئوویوونی، ژیاری.
1- جێگایه‌ک خه‌ڵکی زۆر تێدا نیشته جێ بێت( شار، دێ، …).
:: ڕووی کرده چۆڵی و پشتی له ئاوه‌دانی کرد.
2- [مجـ] ئاپۆره، قه‌له‌بالخی، کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر له شوێنێک
{
هه‌ی داد، هه‌ی بێ داد، ئه‌ی ئاوه‌دانی
قه‌برم بۆ بکه‌ن له رێگه‌ی کانی
}{فۆلکلۆر}.
ئاوه‌دانی که‌ر/awedanîker: ئانفا:[ ئاوه‌دانی+ که‌ر(کردن)] ئاوێانیکه‌ر( کهـ).
.
.
___________________
ئاوه‌دان/awedan: نتـ: بۆ چاوه‌دێری لووله ئاوی شار یان جۆگه‌ی کێلگه‌ی ده‌ست ده‌دات.
.
.
.