لات/lat: ن: ئاڤەگیر( کباک)، زنار، باخر، تاتەبەرد، تەختەبەرد : بەردی پانولووس، لەلای تۆ : جێگایەکی سەختە تەنها یەک یان چەند کەسی لێ ڕاوەستێ، ڕێگایەکی باریکە بەسەر تیوەڕاندا دەڕوات، ئەو پارچە پاناییانەیە کە بەبەر قەدی شاخانی عاسێوە دەبێت.
.
.
______
لات/lat: ن:[ کشت] دابڕینی هەندەک زەوی بۆ تۆدانی وەختی جووتکردن : پارچە. خاکی دێغکراو بۆ کێڵان. لەپارچە زەوییەکی گەورە بۆ چاندنی هێندەی بەدەست تۆی پێوەردەکرێت. خەتی لێدەدەن و پارچەپارچەی دەکەن، بەهەر پارچەیەکی دەڵێن لات. { گیو، ل، 828}
:: لاتێک لە جووتیدا دە خەتە.
لاتکردن/latkirdin: کتپ: لەتکردن.
.
.
______
لات/lat: ئان: نابوود، بێپوول و بێپارە، نەدار: هەژاری بێنەوا، گیانداری لاواز.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 228}.
لاتانە/latane: ئانتـ:[ لات+ ئانە] کردن و گوتنی شتێکە، کە هەر لات بیکات و بیڵێت.
لاتبوون/latbûn: کتن: پەریشان بوون، لەتکەوتن.
لاتخانە/latixane: نتـ:[ لات+ خانە] شوێنێکە کە تەرخان کرابێت بۆ تیا بەخێوکردنی مەردومی لات.
لاتڕوقەوچەپێچ/latiřûqewçepêç: نتـ:[ لاتر( لات+ تڕ)+ و+ قەوچەپێچ] بریتییە لە شتی نارێک و بالەبار.
لاتفرۆشتن/latfiroştin: کتپ: بریتییە لە شەڕ فرۆشتنی لات بە مەردووم بۆ ئەوەی شتێکی دەست کەوێت.
لاتکەوتن/latkewtin: کتن:[ لات+ کەوتن] لاتبوون.
لاتکردن/latkirdin: کتپ:[ لات+ کردن] بێ پارە و پوول کردن.
لاتولووت/latûlût: نتـ:[ لات و لووت] کەسانێکن کە بێ ئیش و بێکار بسوورێنەوە.
لاتولەوار/latûlewar: ن:[ لات و لەوار] لاتولووت.
لاتی/latî: نچ: نابوودی، نەداری.
لاتیی/latîy: نچ: لاوازیی، هەژاری.
لاتیی گەریی/latîy gerîy: نتـ: ڕابواردن بەلاتینی.
.
.
.
.