جەبر ¹ /cebir: ن:[ ع : جبر] زۆر، خورت.
جەبراندن/cebirandin: كتپ:[ کباک][ ع : جبر+ ئاندن] جەبرین.
جەبری/cebirî: ئانتـ:[ ع : جبر] بەزۆر، خورتی.{ هەمبانەبۆرینە. ل. 188}.
جەبرین/cebirîn: كتن:[ کباک][ ع : جبر] بەرگرتنا فێقی.
:: بەهیڤی كولیلكێد خوە هەمی جەبراندن.
جەبرخوازی/cebir: نتـ: هۆكارخوازی. جەبری زانستی.[ ئینگـ : determenism] { ف. شەریفی. ل. 112}.
جەبری ژیان/cebirî jyan: نتـ: جەبری بایۆلۆژیكی.[ ئینگـ : biological determenism] .{ ف، شریفی.ل. 54}.
.
.
__________________________
جەبر ² /cebir: ن:[ بیر][ ع : جبر] ئەلجەبر : لقێكە لە زانیاری بیركاری، نیشانە بۆ ژمارەی زانراو و نەزانراو دادەنێت، واتا لەگەڵ بیردۆزی ژمارە، ئەندازە و شیکاری. جەبر بریتیە لە تێگەشتن لە ھێما بیرکاریەکان و یاساکانی بەکارھێنانی ئەم ھێمانە. کەوابێت دەکرێت بڵێین ڕیشاڵێکی بەستنەوەی تەواوی بەشەکانی بیرکاریە. . [ ئینگـ : algebra]
تێبینی |
وشەی جەبر لەلایەن زانای بیرکاری فارسی بەناوی( محەممەد کوڕی موسا ئەلخوارزمی)یەوە بەکارھاتوە و لە ساڵی 820 زایینی (سەدەی سێھەمی کۆچی) لە سەردەمی عەباسییەکانی بەغداد دا. خوارزمی لەو کتێبەدا بۆ یەکەم جار جەبر وەک لقێکی بیرکاری دەخاتە ڕوو. وشەی جەبر لە زمانی عەرەبیدا بە مانای کۆکردنەوەی پارچەکان دێت، لەو کتێبەوە بۆ جیھان بەجێما لەگەڵ ھەندێک گۆڕانی کەم لە دەربڕینیدا. |
پەرتووکی الجبر والمقابلە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1145 زایینی لەلایەن ڕۆبێرت ئۆف چێستێر : Robert of Chester ( لاتینی : Robertus Castrensis)لە عەرەبییەوە وەرگێردراوە بۆ لاتینی و تا سەدەی شانزەدھەمی زایینی وەک یەکێک لە کتێبە سەرەکییەکانی بیرکاری لە زانکۆ ئەورووپییەکان بە وانە دەگووترایەوە. لەم کتێبەدا خوارەزمی ھاوکێشە دووجاکان بە شێوەی جەبری و ئەندازەیی شی دەکاتەوە. |
جەبریی/cebirîy: نچ:[ بیر] هەر تشتێک پەیوەندی بە جەبرەوە هەبێت.[ ئینگـ : algebric]
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی بیکاری جەبر |
جەبری ئاڵوگۆڕ/cebirî aľûgoř: نتـ:[ بیر] [ ئینگـ : commutative algebra]
جەبری باناچ/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : banach algebra]
جەبری بوولی/cebirî bûlî: نتـ:[ ئای تی] جەبری ئەرێ یان نەء : جۆرەجەبرێكە، دوو ئەگەریی یە كە(0 واتا چەوت،1 واتا ڕاست)، وەك بیركاری هیمایی بە كاردەهێندرێت، بەڵام بە هەمان شێوەكارناكات، داهێنەری ئەمجۆرە جەبرە George Boole لەساڵی 1854.[ ئینگـ : boolean algebra].
جەبری پەتی/cebir: نتـ:[ بیر] جەبری مۆدێرن یان هاوچەرخ.
جەبری پوختەکراو/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : abstract algebra ]
جەبری دابەشکردن/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : division algebra]
جەبری دەرەکی/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : exterior algebra]
جەبری ڕیزکراوە/cebirî řîzkirawe: ن:[ بیر][ جەبری+ ڕیزکراوە][ ئینگـ : matrix algebra]
جەبری ژێرکۆمەڵەکان/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : algebra of subsets]
جەبری سەرەتایی/cebir: نتـ:[ بیر] بەشەکانی جەبری بنەڕەتی : جەبری سەرەتایی لە بەکارھێنانی ئەبسترەکتەکاندا جیاوازە لەگەڵ ژمێرە، لە جەبری سەرەتاییدا ھێما نەزانراوەکان لە جیاتی ژمارەکان یان ھەندێک لە بەھا نەزانراوەکان بەکار دەھێنرێن. ژمارەی تەواو.
جەبری سیگمای بۆریل/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : borel sigma algebra]
جەبری کایلەیی/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : cayley algebra]
جەبری کۆمپیوتەر/cebir: ن:[ بیر] یاسا و هێمای لۆگاریتمی تیابەکاردەێت
جەبری هێڵی/cebir: ن:[ بیر] هێڵەجەبری [ ئینگـ : linear algebra]
جەبری یەکتربەستن/cebir: ن:[ بیر] [ ئینگـ : associative algebra]
ئەندازەی جەبری/endazey cebirî: نتـ:
تێبینی |
وەک زۆربەی مامۆستایانی زانکۆ، خەریکی وانەوتنەوه و توێژینەوەم. لەبەشی “ ئەندازەی جەبری ” کار ئەکەم کە تێکەڵەیەکە لە ئەندازیاریی و جەبر. ئەمە بەشێکی سەرەکی بیرکارییە کە پێوەندی هەیە بەزۆربەی بەشەکانی تری بیرکارییەوە و هەروەها بەفیزیکیشەوە. گرنگترین کارەکانم لەسەر بابەتەکانی هەندەسەی بایەڕاشناڵە و کۆی کارەکانم حەلی زۆرێ مەسەلەی بیرکاری کۆن و تازە لەخۆ ئەگرێ. وەکو یەکێ لە پێشڕەوانی هەندەسەی بایەڕاشناڵ ناو ئەبرێم لە دنیادا.{ كۆچهر بیركار} |
بڕی جەبری/birî cebirî: نتـ: [ ئینگـ : algebraic expression]
دەروازی جەبر/cebir: ن:[ بیر]
ڕادەی جەبر/cebir: ن:[ بیر]
شێوەی جەبری/ şêwey cebirî: نتـ: [ ئینگـ : algebraic form]
.
.
.
.