پۆست¹/post: ن:[ هـ]

1 . ئایار( کباک)، پێستە، كەوڵ، كوورک : چەرمی خاو.

2 – پێستی لەش.

پۆستە/poste: نتـ:[ هـ] پێستە.

{

گۆشت و پۆستەكەم نەفت پێدا رژیا

مەغز و ﺋیستخوان وە هەرا پژیا

}{ مەولەوی}.

پۆستكەندن/postkendin: كتن: كەوڵكردن، پێست لێكردنەوە.

پۆستكردن/postkirdin: كتپ:[ هـ]

1 . كەوڵكردن، پۆست كەندن، ئایاركرن، چەرم خۆەش كردن، پێس نەخۆش كردن. 

2 . توێكڵ كردن، توێكڵ كردنەوە.

پۆست کرن/post kirin: کتپ:[ کباک] پێستە خۆش کردن، ئایارکرن( کباک)، چه‌رمی خاوخۆش کردن.

پۆست گرتنەوە/post girtinewe: ن:[ هـ] كەوڵ گرتنەوەی گیاندار، كەوڵ كردن، پۆست كەندن.

پۆستین/postîn: كتن: كەوڵی تیسكن.

.

.

____________

پۆست²/post: ن:[ لهستانی: poczta لە لاتینی : positus]

1 . دەزگای كارگوزای كردن نامەناردن و نامەهێنان و بلاوكردنەوەیان دەگەڵ فڕۆشتن و كڕینی پوول…هتد. وە لە هەندێك وولاتدا تەلەفۆن و تەلەگرامیش لە ژێر دەسەلا تی ئەم دەزگاییەیە. پۆسەخانە. 

2 . سندووقێكە سەر بە یانەی پۆست كە لەسەر شەقام و شوێنی دیاری كراوی شاردا دادەندرێت و خەلك خۆی پول لە نامەكەی دەدات و دەنێو سندووقی دڕوێت. 

3 . پاسگـ : بنكەی پاسەوانان. 

4 . [ ئینگـ ] پلە و دەستەلات و بەرپرسێتی لە دەزگایەک.

پۆستكردن/postkirdin: كتپ:

1 . بەڕێ كردنی نامە بە پۆست دا. 

2 . [ مجـ] لە خۆدوورخستنەوەی كەسێک، خۆ لەدەست كەسێک یان شتێک رزگاركردن.

پۆستەچی/posteçî: نتـ، ئانتـ: نامەبەر یا فەرمانبەری دەزگای پۆستخانە.

پۆستەخانە/postexane: نتـ: دەزگای پۆست.

پۆسەخانە/posexane: نتـ: دەزگای نامە گەیاندن. پۆستخانە.

پۆستی ئاسمانی/postî asmanî: نتـ: پۆستی هەوایی : ئەو پۆستەیە كە بە فرۆكە دەگوێزرێتەوە.

پۆستی ئەلەكترۆنی/postî elektronî: نتـ: نامەی ئەلەكترۆنی بە ڕێگای ئینتەرنێت. ئیمایل.[ ئینگـ : email].

پۆستی خوازراو/postî xwaziraw: نتـ:

پۆستی زەوینی/postî zewînî: نتـ: بار و پۆستێک كە بەڕێگای زەویدا بەڕێ بكرێت، كە تێچوونەكەی هەرزانترە.

پۆستی نەخوازراو/postî nexwaziraw: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : spam]

.

.

.

.