ئافتاب ¹ /afitab: ن:[ فەل][ پهـ: āftāp] خۆر، هه‌تاو.
{{ تێبـ : گۆرانکاری له نێوان تیپی( ب) و ( و) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کێک له دیارده‌کانی نێو زمانه هیندو ئه‌وروپیه‌کان. ئه‌وجا لێره‌دا به‌ڕێکه‌وت له نێوان زمانی کوردی و فارسی‌دا هاتووه}.
{
شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی ئینتیزاری تا به‌كه‌ی
رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی بۆ چ له هه‌وران نایهدهر
}{ وه‌فایی، ل، 42}.
ئافتاب په‌ر/afitab per: نتـ:[ ئافتاب+ په‌ڕ( په‌ڕین : دوورکه‌وتنه‌وه)] رۆژئاوا : تاوپهڕ.
{
توهخت غوورب واده‌ی ئافتاب په‌ڕ
پهاڕن تهرجه نه‌خش پهڕداڵ گوڵ زهر
}{خانا}.
ئافتاب په‌رست/afitab persit: ئانتـ:[ ئافتاب+ پهڕست( په‌رستن)] خۆرپه‌رست.
ئافتاب روو/afitab řû: نتـ: ڕوومه‌ت گه‌ش، ده‌موچاوی گه‌شاوه.
ئافتاب زه‌رد/afitab zerd: نتـ:[ ئافتاب+ زەرد] زه‌رده‌ی خۆرئاوا.
ئافتاب گه‌ردان/afitab gerdan: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئافتاب+ گه‌ردان( وه‌رگێڕ)]
1- پێش چاوکهیه که له چه‌رم یان موقه‌با به شێوه‌ی مانگ که‌متر له حه‌وت شه‌وه- دروستی ده‌که‌ن و ئه‌وسه‌ره و سه‌ره‌که‌ی به‌ینێکی تێده‌خه‌ن. له کاتی دروێنه یا کاری دیکه‌ی کشتوکاڵدا جووتیاران له‌ناو چاوانیانی داده‌نێن و له پشته سه‌ریان گرێیی ده‌ده‌ن تا تیشکی هه‌تاو له دهمو چاویان نه‌دا.
2- خێوه‌تی بچووک له گه‌ڵ خۆبردن بۆ سه‌یران بۆ هه‌ڵدانی و تێیدا دانیشتن.
ئافتابناک/afitabnak: نـتـ: خۆره‌تاو.
.
.
___________________
ئافتاب ² / afitab: ن:[ فار][ ناڤ] ناوه بۆ ئافره‌تات.
.
.
______________________
ئافتاب ³ / afitab: ن:[ فار]{ تێبـ: ئه‌م ووشه‌یه له‌زمانی کوردیی دا، به‌ته‌نهایی هه‌ر به ئه‌م واتایه ده‌بیندرێت. ته‌ماشای ئافتابه بکه‌ن}.
ئافتابه/afitabe: نتـ:[ فار] ئافتاوه، ئاوڕێژه، کهمۆله، گومگومه( مه‌سینه، سوراحی).
ئافتابرێژ/afitabrěj: نفا:[ کەرەستە][ ئافتاب+ ڕێژ( ڕشتن)] ئافتاو، که‌مۆڵه، گومگومه، ئاڤگینه، ئابرێژ، ئافتاب، سوراحی، گۆزه، مه‌سینه‌ی شووشه : تونگه‌ی لووله‌داری له‌شووشه.
.
.
.