زەرد/zerd: ن، ئان:[ رەنگ][ ئاڤێسـ: atiriaz: زەئیریتە] زەر _ زەرک : zerik( کباک)، زەرڎ : zerđ ( هـ)، قیچک : ڕەنگێکە لە سێ ڕەنگە سەرەکییەکان، کە ئەوانیش،( زەرد و سوور و شین)ـن، هەروەها ڕەنگێکە کە حەوت ڕەنگەکەی پەلکەزێڕینە، ڕەنگی زەرد تێکەڵی ڕەنگی شینی بکەی ڕەنگی سەوزی لێ پەیدا دەبێت و ڕەنگی زەرد تێکەڵی سووری بکەی، ڕەنگی پرتەقاڵی لێ پەیدا دەىێت. بەلای ڕەنگی سپی یان ڕەش دا بیبەی کاڵ و تۆخ تر دەبێتەوە. [ لا : Xantho] [ ئینگـ : yellow]

ڕەنگی زەرد لە ڕووی گەشبینی یەوە گوزارشت لە خۆشی و شادی دەکات، خەیاڵ یان گرنگیدان بە ئاوەز و بیر و ئارەزوویەکی راشکاوانەیە بۆ خۆشەویستی خۆ و و لاف لێدان لەمەڕ خۆ. هەروەها بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیادا رەنگی زەرد پێرۆزە و بەرێزە وەک هێمایەکی پاشایەتی تەماشا دەکرێت. لێ لەڕووی دەڕوونییەوە وەک : ئیرەیی( حەسوودی)، تەزویر، ترسەنۆکی، دڵەراوکێ و نەخۆشی و لایەنی رۆحی و وەحی دێت.

:: ڕەنگێکە وەک هەتاو  زەردە.

زەرد/zerd: ن:[ رەنگ] نامویوچە ڕە‌نگە‌كانە‌.

زەرڎ/zerđ: ئان:[ هـ] زەرد.

زەرداڤ/zerdav: ن:[ زەرد+ ئاڤ] زەرداو، زەرڎاو( هـ).[ ئینگـ : yellow bile] 

زەرداو/zerdaw: ن:[ زەرد+ ئاو]

1 – تەووڵ( کباک)، سەفرا : ئاوێکی تاڵ و زەردە لە دەروونی هەندێ کەسەوە دێتە دەرێ. [ لا : xanth یان xantho], [ ئینگـ : Bile Gall]

2 – زووخاو، کێماو : ئاوێکی زەردە لە برینان دێتەدەرێ.   

زەرداو ڕژێن/zerdaw řijên: ن:[ زەرد+ ئاو + ئە+ ڕژێن][ ئینگـ : serous gland].

زەرداوی/zerdawî: نچ:[ زەرداو+ ی] سەفرایی.[ ئینگـ : biliary]  

زەردای/zerday: نتـ:[ هـ] زرینچک.

زەردایی/zerdayî: نچ: زەراهی، زەرایی، زەرکی، زەردێتی، زەردێنەی هێلکە.

زەردایی کردن/zerdayî kirdin: کتن:[ ] بەئاستەم تروسکەکردنی چاو.  

زەرڎ ئەوە کەرڎەی/zerđewe kerđey:  کتپ:[ هـ] زەرد نواندن. زەرڎکەرڎەیۆ ( هـ).

زەردە/zerde: ن:      

1 – بزە، دەڤکەنی( کباک)، زەردەخەنە، زەردەکەنی، زەردەلێو، گرژینەوە، لچ خەنە، لێوخەند، نەرمەپێکەنین.  

2 – جوورە ماسییەکە وەک قاشتە بەڵام پوولەکەکانی ڕەق و زل نین و لە خواردنا فڕێ نادرێت.  

زەرڎە بەی/zerđe bey: ن:[ ڕوو][ هـ] بەهێی زەرد.  

زەردەبی/zerdebî: نتـ:[ ڕوو][ زەرد+ ئە+ بی] بیزەر( کباک) ویرۆل شامی : جۆرە داربییەکە لە چوار جۆرەکانی داربی.[ لا : poplus tremula]    

زەردەپەڕ/zerdepeř: نتـ: زەردەلپەڕ، زەردەی ئێواران : کاتی ئاوابوونی خۆر کە زەردە بەسەر کەلەوە بێت.

زەردە پەڵەی چاو/zerde peľey čaw: نتـ:[ زەردە+ پەڵەی+ چاو] پەڵەی زەردی ناو چاو.[ ئینگـ : yellow spot] 

زەردەپێهاتن/zerdepêhatin: کتن:[ زەردە+ پێهاتن] پێخۆشبوون : بەسووکی تەماشاکردن، گەمەپێکردن.   

زەردەتا/zerdeta: نتـ:[ نخ][ زەرد+ ئە+ تا] جۆرە نەخۆشییەکە لە ناوچەگەرمەکان باوە، نیشانەکەی نەخوشەکە خوێن دەڕشێنێتەوە و میزەکەشی ڕەنگی زەردە.[ ئینگـ : Yellow fever].

زەردەتەن/zerdeten: نتـ:[ توێ]  ئەو پێکھاتەیەیە کە لە چیکڵدانەی تەقیوی ھێلکەدان پێکدێت، لەدوای ھێلکەدانان. ھۆڕمۆنەکان دەردەدات.[ لا : Corpus luteum]

زەردەجۆش/zerdecoš: نتـ: خەرکان، خەرکانە.

زەردەچەوە/zerdečewe: ن:[ ئەردە، هـ] زەردەچێوە، زەردەچوو، ئەسپەرە. ( به‌هاراته‌و ده‌رمانیشه‌) وه‌ک مه‌رهه‌م به‌کاردێت. 

زەردەچۆ/zerdečo: ن:[ ڕوو] زەرڎەچۆ( هـ)، زەردەچەوە، زەردەچێوە، سمڵەی کێوی. [ لا : Curcuma Longa l ]

زەردەچوو/zerdečû: ن:[ هـ] زەردەچێوە.

زەردەچێوە/zerdečêwe: ن:[ خوار] زەردەچەوە، زەردەچۆ، زەردەچوو : دەرمانێکی زەردە بەووڕدکراوی بەسەر چێشتی شلەدا دەکرێت.

زەردەدڕک/zerdediřik: نتـ:[ ڕوو] دڕکەزەرد.

زەردەزیڕە/zerdezîře: نتـ:[ باڵ]

1 – [ بابا] باڵندەیەکی بچووکی سەرڕەشە لە هەڵفڕینێدا دەزیڕێنی گەرمێن و کووێستان دەکات.     

2 – [ مکـ] زەردۆرە، زەردۆڵە، زەرگەتە : باڵندەیەکی چکۆڵەی زەرد و سپییە.       

زەردە سێ پەڕێ/zerde sê pepeřê: ن:[ ڕوو] شەوەرە سوورە، گۆچانە باخی.[ لا : Mellitotus indica ( officinalis) Lami ]

زەردەسیری/zerdesîrî: نتـ:[ ڕوو] زەردسیری : گیایەکی گەڵا ووردی دڕکاوییە بۆ کەچەڵی زۆرباشە.

زەردەشامی/zerdešamî: نتـ:[ باڵ] گۆرەوی چنە، گۆریەچنە : باڵندەیەکە بەئەندازەی هەوێردەیە دەنگی زۆرخۆشە. بەسێ جوور دەخووێنێ سەرباڵەکانی ڕەشە، لەشی زەردە. لەنێو دارستانی پڕ ئاو و جۆلان دەژێت.

زەردەشت/zerdešit: ن:[ ئاین][ هـ] زەڕتوشتر، پەروەردگار، تڕووم پەروەر، نەژادپەروەر، زەڕتوشت، زڕاتەشت، زەڕادهشت، زەردهێشت : پێغەبەرێکی کورد بوو لە مادەکان، نزیکەی 700 ساڵ پێش عیسا لە ناوچەی سەردەشتەوە ڕووی لگەكەکەی کرد و بانگەوازییانی کرد کە ڕوو لە خودای تاک و تەنیای ئا‌هوورا مەزدا بکەن. ناوی باووکی ( پوورسپ) و ناوی دایکی( دوغدۆ)بووە. بە زەردشت ئسپیتمان گازدەکرا یان ناوییان دەهێنا. ئاینی    لەسەردەمی مادەکان و دوای هەخامەشینەیەکان بوو بە ئایینی فەرمی ووڵات تا سەردەمی کۆتای ساسانییەکان. پەرتووکی زەردەشت ناوی ئاڤێستایە و 21 نەسک بووە.

زەرڎەک/zerđek: ن:[ هـ] زەرتک : گەڵای ووشکی بن گەڵای تووتن.  

زەردەکەما/zerdekema: ن:[ ڕوو] کەماووڵاغ. [ لا :  Ferula Ovina]

زەردەکەنی/zerdekenî: ن: زەردەخەنە.  

زەردەکی/zerdekî: ن:[ توێ][ کباش، فە] زراو.            

زەردەگەر/zerdeger: ن: نەرمەپێکەنین، زەردەخەنیکار.          

زەردەگۆینی/zerdegoynî: نتـ:[ ڕوو][ كشت][ زەردە+ گۆینی] جەباری، گەوون، خووژە، تەپڵەگوێنیە : كۆمەڵە گیا و دەوەنێكی دڕكاویی دەشتەكیییە، گوڵەكەی بە شێوەی هێشویەكی سپی، زەرد، بنەوشەی و سووردەگرێت، كەتیرە یان جێوەكەی بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندێت. نزیكەی 40 جۆری هەیە.[ Bot : Astragalus]

زەردەلە/zerdele: ن:

1 – مێوەیەکە لەبەر هەتاو ووشک کرابێتەوە.

2 – [ خوار] هەڵوای شەکری، کە لە شیر و برنج و چشتی شیرین دروست دەکرێت.   

زەردەلپەڕ/zerdelipeř: نتـ:[ کباک] زەردەی ئێواران، زەردەپەڕ.

زەردەلۆ/zerdelo: ن:[ هـ] گیایەکی زەردە.              

زەردەلوو/zerdelû: ن:[ ڕوو][ هـ][ زەردە+ لوو] ئاروونگ، زەردالوو( باد)، زەردەلووێ( ل)، شیلانە، قەیسی تەڕ و تازە، هەڵووژە زەردە. 

زەردەلێو/zerdelêw: نتـ: زەردەخەنە.

زەردەلێوی/zerdelêwî: نچ: باری زەردەخەنەیی.                     

زەردەڵە/zerdeľe: ئان: ڕەقۆڵە : مرۆڤی زەرد و لەڕ و لاواز.

زەردەمار/zerdemar: ن: [ زیند] جۆرە مارێکی زەردی ڕەقی پیسی کوژندەیە.

زەردەماسی/zerdemasî: ن: جۆرە ماسییەکی زەردە.

زەردەنێوهێڵەی/zerde: نتـ:[ هـ][ ] زەردێنەی هێلکە.

زەردەواڵە/zerdewaľe: ن: [ زیند] زەرگەتە، سیرەمۆزە : گیاندارێکە ڕەنگ زەرد باڵدار و چزوودارە لە هەنگ و مێش زۆر گەورەترە و هەندێکیان کوژندەن.

زەردەوەلی/zerdewelî: ن: [ باڵ] زەردوێڵە، گۆرەوی چنە : باڵندەیەکی زەردی باڵ ڕەشە، لە کۆتر گچکەترە. 

زەردەێڵە/zerdeêľe: ن: زەردەوەلی.                                              

زەردەوی/zerdewî: ن:[ نخ][ ئینگـ : Jaundice].

زەردەوی جۆری دێلتا/zerdewî corî dêlta: نتـ:[ ئینگـ : Lyme].

زەردەهاتن/zerdehatin: ن: گرژینەوە.    

زەردەی/zerdey : نتـ:[ هـ] زەردوویی دەستی ژنان.     

زەردەی هەتاو/zerdey hetaw: نتـ: زەردەخۆر، زەردەپەڕ، گزنگ، گەزنگ : تیشکێکی بێ تینی خۆرە بەسەر چیا و جێگایانی بڵندەوە.    

زەردەیی/zerdeyî: نتـ: زەردی.

زەردباو/zerdbaw: نتـ:[ نخ] زەردباوە : مەیلەو زەرد.[ ئینگـ : xanthous].

زەردباوە/zerdbawe: نتـ:[ جا] زەردنووێن، مەیلەوزەرد : ڕەنگێکە بەرەو زەردی بڕوانێت.

زەردبوون/zerdbûn: کتن:[ زەرد+ بوون]

1 – ڕەنگپەڕین، زەردهەڵگەڕان.

2 – ترسان.

3 – ووشک و ڕەقبوونی گەنم و جۆ، کاتی دروێنە.

4 – گەیشتنی برین و قوونێر.    

زەردبینین/zerdbînîn: نتـ:[ نخ] زەردبینی [ ئینگـ : xantho pisa ].

زەرڎبییەی/zerđewe biyiyey:  کتن:[ هـ] زەرد بوون.  

زەردشابەنگ/zerd šabeng: نتـ: بۆژانە. [ لا : achillea eriophora DC ( vermicuaris) ].

زەرڎکار/zerđkar: نفا:[ هـ] زەردزەردباو.

زەردکە/zerdke: ن: [ ڕوو] [ بابا] جۆرە ترێ یەکە.

زەرڎکەرڎەی/zerđ kerđey:  کتپ:[ هـ] زەردکردن.  

زەردکەوێت/zerdkewêt: ف: ڕەنگی سووڕێکە بەرەو زەرد بڕوانێت.( بۆ ووڵاخی بەرزە).

زەردکردن/zerdkirdin: کتن:[ خوار][ زەرد+ کردن] نیوە کوڵاندنی هەندێ سەوزی بامێ بان کەنگرە، کە زەرد کرابێت.

زەردکریاگ/zerdkiryag: ئانفا:[ کباش] ئاوپەز، زەردکراو، نیمپەز، نیم پوخت.

زەردکی/zerdkî: کتن:[ کباش، فە] زەرتک، زەردێ،

زەردنەیەی هێڵەی/zerdeneyey hêľey: نتـ:[ هـ] زەردێنەی هێڵکە.

زەردۆرە/zerdore: ن: زەردەزیرە.

زەردۆڵە/zerdoľe: کتن:[ ڕەوا] زەرگەتە.

زەردۆیی/zerdoyî: ن:[ جێۆ] زەردوویی : ناوی تیرەیەکی کوردە، لە ڕۆژهەلاتی سیروان.

زەردووزی/zerdûzî: ن: بەسیم چنین.   

زەردووم/zerdûm: ن:[ کباک]

1 – داردەستی شەڕێ، گۆپاڵ، تێڵا.  

2 – نەخۆشییەکە تووشی مرۆڤ و مەرەز بێت زەردیان هەڵدەگەڕێنێت.  

زەرد و زۆڵ/zerd û zoľ: نتـ:[ زەرد+ و+ زۆڵ] چشتی زەرد و جوان. زەرڎ و زەهاڵ( هـ).

زەرد و سوور/zerd û sûr:  نتـ:[ زەن][ زەرد+ و+ سوور] کۆڵکەزێڕینە، گوڵ و بەرگی ڕەنگاوڕەنگ. منداڵ

:: سەردوسووری لە پاش دەمێنێت.  

زەردویی/zerduyî: ن: [ نخ] زەرکی.[ ئینگـ : jaundice]

زەردهەڵگەڕان/zerdheľgeřan: کتن:[ رەنگ][ زەرد+ هەڵگەڕان] 

1 – زەردکردن.

:: گەڵای داران لە ووشک بوون، زەرد هەڵدەگەڕێن.

2 – زۆرترسان.

زەرد هەڵگەڕاو/zerdheľgeřaw: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : xantho chromic].

زەردێنە/zerdêne: نتـ:[ زەرد+ ئێنە] زەرک، زەرتک : ئەو بەشە زەردەی لەناو هێلکەدایە. [ ئینگـ : Yolk].

زەردی/zerdî: ن:

1 – زەردوویی، زەرەک، بەزەک : رەنگی زەرد، زەردێتی، زەری.

2 – [ ڕوو] قاقڵی. [ لا : carthamus tinctorius l ]

3 – [ ڕوو] قاقڵی دەیمی. [ لا : carthamus Lanatus ]   

زەردی باخی/zerdî baxî: ن:[ ڕوو] زافەران. [ لا : Crocus sativus l ]

زەردی پرتەقاڵی/zerdî pirteqaľ: نتـ:[ رەنگ] حوول، حوویل. [ ئینگـ: ]

زەردی خاکی/zerdî xakî: نتـ:

زەردی كاڵ/zerdî kaľ: نتـ:[ رەنگ][ ئینگـ: canary yellow]

زەردی کۆڵەکەی لووت/zerdî koľekey lût: نتـ:[ نخ] دوای لووت پژان.[ ئینگـ : xanthosis of the nasal septum].

زەردی کولەکەی/zerdî kulekey: نتـ:[ رەنگ] یەکێ لە سوودەکانی ئەوەیە چالاکی جگەر زیاددەکات و ڕێگری لە زەردوویی دەگرێت.  

زەردی سیترۆن/zerdî sîtron: ن:[ رەنگ][ ڕوو] . [ لا : ]

زەردی مۆز/zerdî moz: ن:[ رەنگ][ ڕوو] . [ لا : ]

زەردین/zerdîn: ئان:[ رەنگ][ نخ] ڕەنگی زەرد لە گوڵی زەرەدەوە وەرگیراو. [ ئینگـ : xanthin].

زەردینە/zerdîne: ن:[ زەرد+ ئینە] خشڵ، چەکی ژنان.

زەردی وەلی/zerdî welî: ن: [ باڵ] باڵندەیەکی زەردی بچووکە، جۆخۆرە، لە پاساری گچکەتر و باڵی ڕەشە.

.

ئافتاب زه‌رد/afitab zerd: نتـ:[ ئافتاب+ زەرد] زه‌رده‌ی خۆرئاوا.

ئاڵای زەرد/aľay zerd : نتـ:[ ئاڵا+ ی+ زەرد] .[ ئینگـ : yellow flag ].

ئاوساوی زەرد/ awsawî zerd: نتـ:[ نخ] لووی زەرد.[ ئینگـ : xanthoma ].

بیبەری زەرد/bîberî zerd: نتـ:[ ڕوو]

پەڵەی زەرد/peľey zerd : نتـ:[ پەڵە+ ی+ زەرد] زەردەپەلە.

پڕچ زەرد/pirč zerd: نتـ:[ پەڵە+ ی+ زەرد]

{

پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد!
من مات، تۆ زیز :
ھەردوو ھاودەرد!

من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من ھەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ ھەوری گریانت،
دوایی نایە: دادم ، دادت،
ھەرگیز، ھەرگیز،
پاییز! پاییز!

}{ گۆران}

پێستەزەرد/pêste zerd: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : xantho chroia].

پێست زەرد هەڵگەڕان/pêst zerdheľgeřan: کتن:[ نخ][ ][ ئینگـ : xantho chromia].

پێست زەردی/pêst zerdî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : xantho derma , xanthosis].

پێست زەردی شەکرە/pêst zerdî šekere: نتـ:[ نخ][ ئینگـ :  xanthosis diabetica].

ترشیاتی زەرد/tiršyatî zerd: نتـ:

:: چۆنیەتی دروست کردنی ترشیاتی زەرد، واتە ترشیاتی عەمبە.{ چێشت کوردی}

ترێی زەرد/tirêy zerd: نتـ: جۆرە ترێیەکە. [ ئینگـ:]

توورەکەی زەرداو/tûrekey zerdaw: نتـ:[ توورەکەی+ زەرداو].[ ئینگـ : Gall Bladder]  

توێکڵی زەردێنە/tiwêkiľî zerd: نتـ: توورەکەی زەردێنە. [ ئینگـ : Yolk sac].

جۆزەدر/cozeder: نتـ:[ جۆ+ زەرد] جۆزەردان، کاتی دروێنەی جۆیە، کاتی پێگەیشتنێتی.

جۆزەردان/cozerdan: نتـ:[ کات] بارانبڕان، جۆدرەو، پووشپەر، جەهزەرا، خەرمانان، جۆخینان : سێ هەمین مانگی وەرزی بەهارە : کە لە 31 ڕۆژە و لە 21یەکی حوزەیرانەوە تاوەکو 21ی تەمووز دەخایەنێت. بەڕامبەر بەکەڵوی ( جمک : دووانە).

خوێنەزەردێ/xiwênezerdنتـ:[ نخ][ خوێن+ ئە+ زەردێ][ ئینگـ : xanthemia].

 ددان زەردی/didan zerdî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : xantho dontous ].

دڕە زەرد/diře zerd: نتـ:

ڕەنگی زەرد/řengî zerd: ن:[ رەنگ]  [ لا : Xantho chromatic]

{

ڕەنگ زەرد و سەر شین دەروون پڕ لە دەرد
بۆ عالەم شادی و بۆ من ئاهی سەرد

}{ پیرەمێرد}

ڕوو زەرد/řûzerd: نتـ:

{

پاییزی ڕوو زەرد، پاییزی غەمگین

دیسان ژیانی باخی کرد بە شین
}{ کامەران موکری}

زروە زەرد/zirwe zerd: نتـ:[ ڕوو] گوڵەهەنگوین [ لا : Tanacetum Balsamita ]

ڕیشاڵی زەرد/řîšaľî zerd: نتـ: [ خوار] [ ئینگـ : yellow fibere]

زۆنی زەرد/zonî zerd: نتـ:

:: بەغدا دەیەوێت زۆنی سەوز و زەرد بەردەوام بێت.{ خەڵک}.  

زیخی توورەکەی زەرداو/zîxî tûrekey zerdaw: ن:[ زیخی+ توورەکەی+ زەرداو] .[ ئینگـ : Gall stone]  

سێوی زەرد/sêwî zerd: نتـ:

شووتی زەرد/šûtî zerd: نتـ:[ ڕوو]

شیری زەرد/šîrî zerd: نتـ:[ خوار] [ ئینگـ : yellow milk]

فراکسوێنی زەرد/firaksiwênî zerd: نتـ:

کارتی زەرد/kartî zerd: نتـ:[ واز]

لەکەی زەرد/lekey zerd: نتـ:[ نخ]

کولەکەی زەرد/kulekey zerd: نتـ:[ ڕوو]

گەردن زەرد/gerdin zerd: نتـ:[ گەردن+ زەرد]

{

وەختەن پیاڵەی دڵەی پڕ جە دەرد
پڕکەی جە بادەی ھەوای گەردن زەرد

}{ مەولەوی}

گوڵی زەرد/guľî zerd: نتـ:

:: گوڵی زەرد هێمای پێوەندی دۆستانە دەبەخشێت.

گیازەرد/giya zerd: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ زەرد] گیایەكە گوڵەكەی بە شێوەی هێشویەكی بۆنخۆشە سپی مەیلەو زەردە ، ڕەنگی لێ دەگیرێت.

مسی زەرد/misî zerd: نتـ:[ رەنگ] کانزایەکی تێکەڵەیە، کە سەماوەر و هەندێک ئامرازی دیکەی لێدروست دەکرێت.

میزی زەرد/mîzî zerd: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : xanthinuria].

.

.

.

.