ئاقیق/aqîq: ن:[ كیمیـ][ ع : عقییق] ئەقیق : به‌ردێکی ئاوداری جوانه‌، گه‌ڵێ ڕه‌نگ و جۆری هه‌یه‌، له‌وانه ‌یه‌ هێندێکیان له‌ ڕێزی به‌رده ‌به‌ نرخه‌کان ده‌ژمێردڕێت، له‌ هه‌موو یان په‌سه‌ندتر (سووری ئاته‌شی) یه‌ و جۆرێکی تریشی (داووبا )یه‌.  له‌ باری کیمیایییه‌وه‌، ئه‌م به‌رده‌ به‌ردێکی( سیاسی) یه‌ و چه‌ند گەردیکە ‌(مۆلیکول) ئاوی تێدایه‌ که‌ ژماره‌یان له‌ 18  تێناپه‌رێت و له‌ جۆره‌کانی ئاقیق دا که‌م و رۆژ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بیهڕانه‌وه‌ و سه‌رئاگری وه‌رکه‌ن وه‌کو خوێ قرچه‌ قرچ ده‌کات، ئه‌وه‌ش ئاوه‌کایه‌تی ده‌بێته‌ هه‌ڵم، له‌به‌ری ترسووکتره‌ وجاروبار هێنده‌ سووک ده‌بێت که‌ سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت.

له‌ کوردستان هێندێ جۆرێ هه‌یه‌، پتر ده‌کرێته‌ نه‌قیمی ئه‌نگووستیله‌ و مڵوانکه‌…  بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژنان، جاران موورووشیان لێدروست ده‌کرد : یاقیق.

.

ئاقیقی ڕه‌‌ش( سه‌وز)/aqîqîsewiz): نتـ: به‌ردێکی سه‌وزی مه‌یله ‌و ڕه‌‌شه‌، وه‌ک وورده‌ شوشه‌ی بوتڵی شکاو ده‌چێت، له‌ تیره‌ی ئه‌و به‌ردانه ‌یه‌ که‌ له ‌ئه‌نجامی ئاگرپژێنی هه‌ندێ کێو په‌یدابوون، زۆرسه‌خت و ڕه‌قه ‌وه‌ک تیغیش ده‌بڕێت، مه‌ردوومی ده‌وری به‌رد چه‌ک و هه‌ندێشی تری (سه‌رنێزه‌، کێرد، سه‌ره‌ رمب، ده‌مه‌داس….) له‌ ده‌م به‌رده‌ که‌ له‌ گه‌ڵێ شوێنی کوردستان ده‌ست ده‌که‌وێت.

.

ئاقیقی یه‌مه‌نی/aqiîqî yemenî: نتـ: به‌ردی سلێمان :  جۆره‌ یاقیقێکی نیمچه‌ به‌ نرخه‌، به‌کاردێت به ‌تایبه‌تی بۆ نه‌خش له‌سه‌ری هه‌ڵکه‌ندن. [ onyx].

.

.

.

.

.