ئاژه‌ڵ/ajeľ: ن: [ ئاژ] ئاژاڵ، ماڵات، وڵسات، لاور، گیانه‌وه‌ر، گیاندار، گیانله‌به‌ر : زینده‌وه‌رێک که‌ بجوولێت و توانای ڕۆیشتنی هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانێت خۆراک بۆخۆی دروست بکات. هه‌ست ده‌کات و هه‌ناسه‌ده‌داته‌وه‌، پیسایی ده‌کات و گه‌وره‌ ده‌بێت وده‌مرێت.[ ئینگـ : Animal]

 

پۆلین کردنی ئاژەڵ
 ئاژه‌ڵی سم دار   ئاژەڵی یەكسم  ئاژەڵی دووسم  
 ئاژه‌ڵی شیردەرەکان         ئاژه‌ڵی بێ شیردەرەکان
 ئاژەڵی کاوێژکەرەکان       ئاژەڵە کاوێژنەکەرەکان
 ئاژەڵی بڕبڕەدارەکان        ئاژەڵە بێ بڕبڕەدارەکان
 ئاژەلی گۆشت خۆرەکان  ئاژه‌ڵی درنده  ئاژه‌ڵی ماڵی  
 ئاژەلی گیاخۆرەکان  ئاژه‌ڵی بار  ئاژه‌ڵی ماڵی  
 ئاژه‌ڵی کێوی   ئاژەلی گیاخۆرەکان  ئاژەلی گۆشت خۆرەکان  

ئاژه‌ڵ ئاودان/ajeľawdan: کتن: ئاودانی ئاژه‌ڵ پاش له‌وه‌ڕدانیان سه‌ر له ‌ئێوارانان.

ئاژه‌ڵه‌په‌ین/ajeľepeyin: نتـ: ئه‌و په‌ینه‌ی له ‌قشپڵ و ریخ و ته‌رسی  ئاژه‌ڵان دروستده‌کرێت.   

ئاژه‌ڵه‌خه‌لووز/ajeľexelŭz: نتـ: ڕه‌ژووی ئاژه‌ڵ، خه‌ڵووزی دروستکراو له‌ ئێسقانی سووتاوی ئاژه‌ڵ. پێک دێت به‌ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌وا له‌ کاتی دروست کردنیدا.[ ئینگـ : Animal charcoal].

ئاژه‌ڵه‌ره‌ژوو/ajeľerejŭ: ن: خه‌لووزی ئاژه‌ڵ. 

ئاژه‌ڵ به‌خێوکردن/ajeľ bexěwkirdin: کتپ: به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ بۆ سوود لێ وه‌رگرتن لێیان وه‌ک : مه‌ڕ، بزن، مانگا، ڕه‌‌شه‌وولاغ.[ ئینگـ : Animal Management]

ئاژه‌ڵ بەستنەوە/ajeľ bestinewe: کتپ:[ ئاژەڵ+ بەستنەوە] [ ئینگـ : Animal Jointing]

ئاژه‌ڵ پاكکردنەوە/ajeľ pakkirdinewe: ن: [ ئاژ] [ ئینگـ : Animal Cleaning ].

ئاژه‌ڵ خوازی/ajeľxwazî: نچ: بەئه‌و مرۆ‌ڤه‌ ده‌گووترێت که‌ دژی سزادان و کوشتنی ئاژه‌ڵ بێت.

ئاژه‌ڵدار/ajeľdar: ئانتـ: ئه‌و که‌سه‌ی که‌ پیشه‌ی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ بێت. ئاژەڵدار، بەخێوکەری ئاژەڵ، خاوەنی ئاژەڵ، دەوڵەتدار.

ئاژه‌ڵداری/ajeľdarî: نچ: ئاژەڵ ڕاگرتن، بەخێوکردنی ئاژەڵ، ته‌رشداری، ده‌وڵه‌تداری، ماڵات به‌خێوکردن، ماڵداری، مه‌ڕداری.[ ئینگـ : Animal Breeding]  

ئاژه‌ڵ دۆست/ajeľdosit: نتـ:[ ئاژەڵ+ دۆست ] ئه‌و که‌سه‌ی داوای پارێزگاری و مافی چاک ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ ده‌کات.  

ئاژه‌ڵساز/ajeľsaz: نفا: به‌یتاڵ، پزیشکی گیانه‌وه‌ر، فاریه‌ر.

ئاژه‌ڵسازی/ajeľsazî: نچ: پزیشکێتی گیانه‌وه‌ر، تیمارکردنی ده‌رد و نه‌خۆشی گیانه‌وه‌ر.

ئاژه‌ڵ کوشتن/ajeľkwŝtin: کتپ: ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین. ئاژه‌ڵ راوکردن. 

ئاژه‌ڵ له‌ڕه‌واندن/ajeľ leweřandin: کتن: له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ: بردنه ‌ده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ کێڵگه‌ یان بۆ ده‌شت و ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ڕی نوێ بخوات و پێی کۆک بێت.   

ئاژه‌ڵ ناس/ajeľnas: ن: ئاژه‌ل وان ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌ زانستی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌.

ئاژاڵ ناسی/ajaľnasî: ن: زانستێکه‌ که‌ ده‌خوێندرێت ده‌رباره‌ی ژیانی ئاژاڵ ( زینده‌وه‌ر) له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی دا.[ ئینگـ : Zoologia].

ئاژاڵ نامە/ajaľname: نتـ:[ ئاژەڵ+ نامە] ته‌واوی ئاژه‌ڵان ( له ده‌ڤه‌رێكدا)، فاونا، گیانه‌و‌رنامه. [ ئینگـ : Fauna].  

ئاژه‌ڵی ئاوەکی/ajeľî : نتـ: ئاوپەرە.

ئاژه‌ڵی دۆشه‌نی/ajeľî doŝenî: نتـ:  ته‌ڕه‌زه‌ن، دۆشنده ‌: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌دۆشرێت و سوود له ‌شییره‌که‌ی وه‌رده‌گیرێت.

ئاژه‌ڵی دووژێنگه‌یی/ajeľî dŭjîngeyî: نتـ: وه‌ک خێزانی بۆق.[ ئینگـ : Amphibia].

ئاژه‌ڵی کاوێژکه‌ر/ajeľî kawějker: ن: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی که‌ خواردن ده‌جوێته‌وه‌ وه‌ک ووشتر.

ئاژه‌ڵی نەزۆك/ajeľî nezok: نتـ: ئەستێور _ ستێور، بەيچەی، بێدوندان.

ئاژه‌ڵی گیاخۆرەکان/ajeľî giyaxorekan: نتـ: ئاژەڵی ڕووەك خۆر.[ ئینگـ : Zoophyte]

.

ئالیكی ئاژه‌ڵ/alîkî ajeľ: نتـ:[ ئالیك+ ی+ ئاژەڵ][ ئینگـ : Animal feeds]

چاودێریکردنی ئاژه‌ڵ/ajeľ: ن: [ ئینگـ : Animal look after]

کەلاك/kelak: ن:[ ئاژ] کەلاکی ئاژەڵ : لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو. [ ئینگـ : Animal carcass]

:: شوێنی ڕاگرتنی ئاژەڵ

 

.

.

ئاژاڵ زانستی گشتی :

  توێکاری _ توێژکاری   anatomy  سیتۆلۆجیا citology
ئێکۆلۆجیا ecology ئێمبرۆلوجیا embryology
ئێتۆلۆجیا etology فیزیۆلۆجیا fisiology
  مۆرفۆلۆجیا    morfology جێنێتیک genetic
    زووتۆمیا   zootomia   ئیستۆلۆجیا   istology
   ئێلمینتۆلۆجیا   elmintology   جێوگرفیای ئاژاڵ    zoogeografy   
   ئێنتۆمۆلۆجیا   entomology   ئێرپێتۆلۆجیا   erpetology
  ئیتیۆلۆجیا       ittiology    مالاکۆلۆجیا    malacology  
  ئۆرنیتۆلۆجیا       ornitology        

.

.

پێناسه‌کردن :  

بنه‌ماڵه‌

جۆر

پۆڵ

زنجیره‌

خێزان

جێنێتیک

چه‌شن

تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆر

.

.

توێکاری و هه‌ڵوێست زانستی ئاژاڵ:

چزه‌

چوار تووره‌که‌ی ناوگه‌ده‌

باڵ

سپێنه‌ی هێلکه‌

ڕیشاڵ

پز

قامچی

گۆشته‌ زیاده‌

ده‌نووک

هێلکه‌

قه‌باخی کیسه‌ل

ده‌زووڵه‌

کلک 

شه‌یتانۆکه‌.

.

. 

هه‌ندێک ده‌نگی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر.

 باڵنده‌ : فیکه‌لێدان، خوێندن، زیقاندن، جریواندن، چه‌هچه‌هـ.

کونده‌به‌بوو :  فیکاندن.

به‌راز :  مرخاندن.  مرخه‌مرخ.

بزن :  باعاندن.

مه‌ر :  باعاندن.

زه‌رده‌واڵه‌ :  زریکاندن.

مێش و مه‌گه‌ز :  زیکاندن.

مێشه‌نگ : زیکاندن.

پشیله‌ : میواندن.

سه‌گ : وه‌ڕین.

گورگ : لوولاندن.

که‌ر :  زه‌ڕین.

که‌له‌شێر : خوێندن.

گا و مانگا : بۆڕاندن.

مار : فیشكه‌لێدان.

مشک : زیکه‌ زیک.

ورچ : نه‌ڕاندن.

یه‌کسم ( ئه‌سپ، قاتر، ماین): حیلکاندن.

.

 

بەیتار _ بەيتاڵ، وەيتال.

ئەو ئاژەڵدارەی ماڵات بۆ فرۆشتنەوه ڕادەگرێت، جەڵەبدار، چەڵەبی.

.