دا ¹ /da :  یەکەمین پێشگرە لە زمانی کوردیدا، بۆ بەرەو نزمایی هاتووە، کە دەڵکێت بە پێش چاووگەوە، واتایەکی نوێ دروستدەکات، هاوواتای( ڕۆ) یە بەواتای خوارەوە، لای ژێرەوە، بەڵان تەنها بە کارنابرێت وەک

: دانان ( ڕۆنان) یان نانەخوارە.

: داهێشتن (ڕۆهێشتن).

: داگرتن (هێنانەخووارەوە) لە ڕووی میهرەبانەوە،

: دانیشتن: نیشتنە سەرزەوی یا کورسی.

: دادڕین.

: دابەزین.

{ تێبـ: لە شێوەزاری هەورامیدا هاوتای(هۆر) و(ئەرە) یە}.  

.

.

___________________________

دا ² /da: ئاک:[مک] 

1- دەبا، بلا.

:: دابزانم چیە؟ .  

2– بەکاردەهێندرێت بۆ بەستنەوەی دووگوتار بەیەکەوە 

:: لەگەڵ نەریمان دا چووم بۆ قوتابخانە.   

 3- ئەرێ. 

:  دا ئەم پەڕتووکەم بدەیە.

.

.

_______________

دا ³ /da: ن:[ کباک] 

1 – دالک، دایک، دێ، دایێ، دادێ، دایە، دادێ دێت. وەهەندێک کەڕەت دیا دێت گۆتن

::  دیا فەرهاد چویەباژێر.

:: دیا بارام مریە.

:: وادا (کباک)، وادایێ (کباک).

2 – [ کباش] سووکەڵەی (دادا _ دادە)یە، وشەی ڕێزە بۆ خو شک یان کچی شوونەکردوو.

:: دامریەم.

3 – داد : سووکەلەی دادە : هاوار، فیغان، سکاڵا و شکایەت

:: دا لە دەست ئاغا ی زاڵم.

4-[ع : دواء، داء] تیمار، نەخۆشی

:: خەریکی دا و دەرمانە.

.        

.

____________________

دا 4 /da: ئمـ:  

1 – ئەی، هەی

:: دا کاک پیرۆت وەرە. 

2 – وشەی هاندان

:: دادەی ڕامەوەستن. 

3 – تیپی ووریا کردنەوەیە و فەرمان و تێڕاخوڕینە

: داوەرە، دا هەستە، دا بڵێ. دا دەی دا وەرە لام : دە وەرە لام. دا پێم بڵێ :: دەپێم بڵێ : بۆ شوێن و جێگایە.

: بەڵام بە دوای وشانەوە دەنووسێ کە سەرەتایەکەیان بە ( بە) یان ( دە)، ( لە) دەست پێبکات.

: لەوێدا .

: بەچیدا.

: لەخواردندا.

: لە کاراندا.  

: لە قوتابخانەدا قوتابی زیرەک زۆرن. تا، تاکوو، بۆ ئەوەی، دەی، دادەی، ئا، دە ( بۆ تێڕاخوڕینە) .

: ئەم جەواڵە چی تێدایە!.  پارەها لەکیسەدا.

.

.

___________________

دا 5 /da: ف:  1-[کباک] داکلێ

: دڕێ کلێ (سورمەی چاوی دایک)، دڕێ رەبەنێ. داک.

{  ئیزۆلـی، ل، 102}.   

2- لێدان

:: لەمنی دا.   

3- بەخشین.

:: نانی دا بەمن.  

4- مەکە، وامەکە 

:: دادەنگ با گوێمان لێ بێ.

{ هەژار. ل ، 373}.

.

.

__________________

دا 6 /da: ئان: مات، سەرگەردان.

:: دامابووم. {هەژار. ل. 273}

.

.

.

.