دەس/des: ن:[ توێ][ هـ] { تێبـ : لە شێوەزاری هەورامیدا، دەنگی(ت) دەسووێت لە وشەی دەستدا}
1 . دەست، دەسە، دەز، پەل، باسک( پهـ : بازاک)، پەیک( هـ)، باهوو، چمپل، چەنگ( لە شانەوە تا پەنجەکان) لە سەر پەنجەوە تا شان، لە جومگەی ئانیشکەوە بەرەژێر.
2 . یەکەمین پیتە لە زمانی کوردییدا بۆ زۆر وشە وەک :
:: دەسە.
:: دەسەڵات، دەستەڵات _ دەسەڵات، دەسەڵاتداریی.
:: دەسک.
:: دەسگیران. . . هتد.
{
نە جەرگی یاران شۆخ دیدە مەست
مە کەردم کەردش مەشیم دەس وە دەس
}{ مەولەوی}.
دەسی/desî: نچ: دەستی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 322}
دەسی دەسی/desîdesî: ئانتـ:[ مجـ][ دەسی+ دەسی] دەستی دەستی : تەفرەدان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 322}
.
.
___________
دەس/des: ئاک: ئیکە، ئەودەمی، ئەودەمەی، جا، دەجا، سا، دەسا، هەینی، هەنگینی، هەنگی، هنگاڤی.
{
دەسا روحمێ وەفادارم بە حاڵی داد و هاوارم
کە وەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ بۆ گوڵی زارت
}{ وەفایی}.
دەسا/desa: ئپ، ئاکـ:
1 – دەئیتر.
2 – ئنجا لەبەرئەوە، جا کەوایە.
دەس ئاخر/des axir: ئپ، ئاک: هیچ نەبێ.
دە سا دەی/de sa dey: ئسپ: دە دەست پێ بکە.
دەس/des: ن:[ پۆشاک] قات، کەلوپەلی تەواو. .
دەس/des: ن: لا، ڕووکار، ڕووبەر، ئاقار، حاست.
دەس/des: ن: خۆتێ وەریی، دەس تێوەریی.
دەس/des: ن: نۆبە، نۆرە، کایە، گەڕ، کەڕەت، گەمە.
دەس/des: ن: جار، ژەم، جەم، دەفعە.
دەس/des: ن: ماوەیەک خەو.
دەسی/desî: نچ: قەستی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 322}
.
.
.
.