زیو/zîw: ن:[ کیمیـ] زیڤ : کانزایەکی ڕەق و ڕەنگ سپی یە، بەنرخە بۆ گەلێك شت بەكاردێت, هێمایەکەی ( Ag)ـە، کێشی گەردیلەیی( 47) ـە، وەک ماددەیەکی ناوپۆش بەکاردەهێندرێت لە بەشەکانی کیمیاگەرییدا( پیشەگەری کیمیایی) و لە بەرهەمهێنانی کیمیامەنی وێنەگەری فۆتۆگرافی و ئامێرە کارەباییەکاندا و دروستکردنی کەلوپەلی خواردن و خشڵدا.[ ئینگـ : Silver]
:: ئەگەر قسەكردن لە زیو بێت، ئەوا بێ دەنگی لە زێڕە.
زیوین/zîwîn: ئان: زێوین، بزیڤ.
.
.
______________________________
زیو/zîw: ن: [ دەنگ] دەنگی بەچكە مەلـی بچووك.
زیوە/zîwe: ن:[ دەنگ][ زیو+ ە] دەنگی بەچكە مەلـی ساوا.
زیوەزیو/zîwezîw: نتـ:[ دەنگ][ زیو+ ئە+ زیو] جیكەجیكی مەلان پێكەوە.
.
.
.
{ سەرچاوە : جەمال عەبدول، فەرهەنگی کیمیا، ل، ٣٣٩}.