سوێسکە/siwêske: ن:[ باڵ] كاسەپە : باڵندەیەکی بچووکی باڵ درێژی کلك خڕە لەسەر کرم دەژێت، هێلکەی شینی مەیلەو سەوزە. یەکێکە لە باڵندە کێوییەکانی کوردستان. [ ئینگـ : partridge]

{‌

وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکە نیگاى چاوى ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر مەبە دەربەست
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێز و دڵ و دەست
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە‌

}{ گۆران}

سوێسكە ڕەشەپۆڕ/siwêskey řešepor: ن:[ باڵ] زیوەكەو، زڕەكەو، كەناچە، تڤللیك، توكەسەر، قەتێی لمی : باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لەكەو بچووكترە پنكەپنكەی رەش و سپی پێوەیە ، دەندوكی كورتە، گۆشتەی خۆشە، لە چەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەپان دا دەژێت. چەند ڕەنگێکی هەیە و لە مانگی ( 2 )دا جووت دەبن و ( 24 ) هێلکە دەکات. ( پۆڕی نێر : ئاودەڵ) [ zoo : Francolinus].

.

سوێسکەی نێر و مێ بەم جۆرە لەیەک جیادەکرێنەوە:

سوێسکەی مێ/siwêskey mê: ن:[ باڵ] یەك ڕەنگە هێڵی وردی هەیە، دەنووکی لە کەو نەختێک کورتترە، دەنووك و پێیەکانی سوورن.

سوێسکەی نێر/siwêskey nêr: ن:[ باڵ] ئاودەڵ :  دوو هێڵی ڕەشی ئاشکرای لەسەر چاوی بۆ لای پشتی سەری درێژ بووەتەوە، لە لای دواوەی قاچیدا نینۆکێکی لێ دەرچووە.

.

.

_______________________

چاوسوێسکە/čawsiwêske: نتـ:[ ڕوو][ چاو+ سوێسکە] چاوەپۆڕ

{ گوڵنامەی کوردی} 

.

.

.

.

.

.