چاو ¹/çaw: ن:[ توێ] چاڤ( کباک)، چەش، چەم( هـ)، چەو، چەهڤ، چم( کباك، زا) دیدە. : ئەندامی( بینین)ـە لە مرۆڤ، گیانەوەردا : چاو پێکهاتنێکی شێوە گۆییە، لەپێشەوە تەختە و تیرەکەی نزیکەی 2.5 سم دەبێت. لەناو بۆشاییەکی تایبەتیدایە لە ئێسکی ناوچەواندا پێی دەگووترێت کالانەی چاو.[ ئینگـ : eye].{ زیندەوەرزانی 1989. ل. 207}.
زارەوەکانی پێکهێنای چاو |
بیلبیلەی چاو/bîlbîley çaw: نتـ:[ توێ][ بیلبیلە+ ی+ چاو] کونێکی بچووکی لە ناوەڕاستدایە، کە تەنها گوزەری تیشکی ڕووناکییە بۆ گۆی چاو، کرانەوەی بیلبیلە، بەگوێرەی بأی ئەو ڕووناکییەی دەچێتە چاوەوە یان بە گووێرەی دووری لەشە بینراوەکن لە چاوەوە دەگونجێت.[ ئینگـ : Pupil].
پەردەی چاو/perdey çaw: نتـ:[ توێ] پەردا چاڤێ، پەلک : کۆمەڵێک توێژە کە گۆی چاویان داپۆشیوە.[ ئینگـ : cornea].
پەلکی چاو/pelkî çaw: نتـ:[ توێ][ پەلک+ ئی+ چاو] پێڵووی چاو : دوو پێلووی بە پەردەیەکی تەنکی جیری یا لینجی تەڕ ناو پۆشکراو، چاوتەڕدەکەن بەهۆی ووردەلووەوە، دەوری چاویان داوە لە پێشەوە بەبرژانگیش نووسراون بە کۆتایی پێڵووەوە. بەم پەردەیە دەڵێنش لکاوە.
تۆڕی چاو/torî çaw: نتـ:[ توێ] بڕوانە ماسولکەکانی چاو.[ ئینگـ : Retina]
چاڵی چاو/çaľî çaw: نتـ:[ توێ] کاناڵی چاو، کونی چاو. [ ئینگـ : Orbita]
چینی مەشیمە( ناوەڕاست)/çînî meşîme( naweřast): نتـ:[ توێ] چینێکی ڕەشە کە لە لوولە خوێنە تایبەتییەکانی چاوی پێدا درێژبووەتەوە، دەکەوێتە نێوان چینی تۆرە( ناوەکی) و چینی سپێنەی چاو.[ ئینگـ : Choroid].
ڕەقە/řeqe: ن:[ توێ] سپێنە : ئەم چینە لە پێشەوەی چاو دایە و پێکهاتویەکی زۆر قۆقزە و لە بەشەکانی تری ڕەق ترە و شلەی چاو دەپارێزێت. [ ئینگـ : Cornea].
ڕەنگینە/řengîne: نتـ:[ توێ] ڕەشینە : ڕاستەوخۆ دەکەوێتە پشت کۆرینە لە بەشەکانی دیکەی مەشیمە جیادەکرێتەوە بەوەی کە ڕەنگدارە.
ڕەشێنە/řeşêne: نتـ:[ توێ][ نخ] پەلەزە.
:: ڕەشێنەی چاو.
فرمێسکە ڕژێن/firmêske řijên: نتـ:[ توێ] فرمێسکە ڕاژێنێک بە چاوەوە نووساوە کە فرمێسک دەردەدات بۆ شووشتنی چاو لەتەپ و تۆز و ماددەی تر کە چاو تووشی مەترسی دەکەن.
گلێنەی چاو/gilêney çaw: نتـ:[ توێ][ لا : Iris][ ئینگـ : eye ball].
ماسوولکەکانی چاو/masûlikekanî çaw: نتـ:[ توێ] بریتییە لە شەش ماسوولکەی درێژ و باریک، نووساون بە ڕووی گۆی چاوەوە، کە بە هەموولایەکدا دەیانجووڵێنن و بەوهۆیەوە بە هەموو لایەکدا دەتوانێت بڕوانێت. [ ئینگـ : Retina].
هاوێنە/hawêne: نتـ:[ توێ] لە پشت ڕەنگینەوە پێکهاتنێکی جیڕی ڕوونی دووڕووقۆقز هەیە، ڕووی دواوەی لە ڕووی پێشەوەی قۆقز ترەو قۆقزی هاوێنە.
چاوزانستی/çawzanistî: نچ:[ پز] ڕشتەیەکی زانستیە لەمەڕ چاو و نەخۆشی یەکانی چاو و چارەسەرکردنیان.[ ئینگـ : Ophthalmology].
چاوئێشان/çaw êşan: کتن: چاوکولبوون، زچین.
چاوئێشانێک کە ئاوبکات/çaw êşanêk ke aw bikat: نتـ: [نخ] کنیست.
چاوئێشە/çawêşe: نتـ:[نخ] چاڤکول، چاڤیلی(کباک)، چاوێشە، چەم ئێشە( هـ)، تەراخۆما، وەردێنە : نەخۆشی یەکی ڤایرۆسی درمن، تووشی چاو دەبێت. بەزۆری لە ناوچە گەمەسێرەکاندا بڵاوە. ئەم نەخۆشییە ئەگنر بەزووی چارە نە کرێت لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی چاو و ئاو کردنی چاو و أیپۆق پەیداکردن. تەراخۆما بەهۆی دەست لێدانەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاودەبێتەوە، ئەنتی بایۆتیکا باسە بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشی یە. [ ئینگـ : Ophthalmia].
چاوئێشەدار/çaw êşedar: نتـ: چاوێکی ئێشی هەبێت.
چاوئێشەی ووڵاخ/çawêşey uwlax : نتـ:[نخ[ ئینگـ : Perodical Ophthalmia].
چاو پۆش/çaw poş: ن:[ توێ] [ ئینگـ : eye shield].
چاوفرین/çawfiřîn: کتن:[ eye bandage].
چاولێڵی/çawlěľî: نتـ:[نخ] تووشی پیر و بەساڵاچووان دەبێت لە دەوروبەری 60 ساڵییدا. شووشە ی چاو لێڵ دەبێت و چاویش کەم هێز دەبێت. بە عەمەلیات چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەکرێت. [ ئینگـ : Cataract].
چاوی شووشە/çaw şûşe: نتـ: چاوی دەستکرد.
چاویی/çawîy: نچ:[ توێ] ئەوەی پێوەندی بە چاوەوە هەبێت.
بەزچاو/bezçaw: نتـ:[ بەز+ چاو] گۆشتێکی زیادەبە پەلکی چاوەوەوە.
برژانگی چاو/birjangî çaw: ن:[ توێ] برژۆڵ [ ئینگـ : eye lash]
برۆی چاو/biroy çaw: ن:[ توێ] [ ئینگـ : eye brow]
بڕکردنی چاو/biřkirdnî çaw: ئانتـ: مەودای چاو.
بنکی چاو/binkî çaw: نتـ:[ توێ] بنی چاو. [ ئینگـ : eye ground]
پزیشکی چاو/pizîşkî çaw: نتـ:[پز][ لا: Ophthalmolog].
پێڵوو/pêľû: ن:[ توێ] [ ئینگـ : eye lid]
چەوری گرتنی چاو/çewrî girtinî çaw: کتن:
دڵۆپی چاو/diľopî çaw: نتـ:[ ] قەترەی چاو. [ئینگ:Eyedrops].
سیچکەسڵاوە/siçkeseľawe: نتـ: زامی چاو. [ئینگ: Eye sore]
کزی چاو/kizî çaw: نتـ:[] چاوپرووش.[ئینگ: Imposed visoin، Poor sight].
ماندوێتی چاو/mandwêtî çaw: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : eye strain]{ پەزیشکی، ل، 134}.
هەستیاری چاو/hestiyarî çaw: کتن:
هەوکردنی چاو/hewkirdinî çaw: نتـ:[نخ] بەهەموو جۆرە هەوکردنێک دەگوترێت، کە تووشی چاو بووبێت.[ophthalmitis].
.
.
_________________________
چاو ² /çaw: ن:[ کەلهوری] دەنگۆ، هەواڵ
:: مردنی قوباد هەر چاوە.
:: چاو هات خەسرەو مردگە.
چاوخسن/çawxistin: کتن:[ کهـ] دەنگۆ بڵاوکردنەوە.
:: ئەڕا وە دروو چاو خەی ؟.
چاودان/çawdan: کتن: پڕوپڕگەندەکردن .
:: ئەوەی چاوی مەرگت دا چاوی مەرگی بدرێ.
چاو و ڕاو/çaw û řaw: چ: هەواڵی بێ بنەما کە دەبێتە دەنگۆ. { سایە. ل. 218}.
.
.
______________________
چاو ³/çaw: ن:[ زمان] پێشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بە زۆر ووشەوە و پەیڤی نوێ دروست دەکات .
چاوباز/çawbaz: ئانتـ:[ چاو+ باز] چاوباشقاڵ.
چاوباشقاڵ/çawbaşiqaľ: نتـ: چاوحیز : پیاو یان ژنێكە بەناپاكی تەماشای یەكتری بكەن.
چاوبەرەژێر/çawberejěr: ئانتـ: شەرمەزار، چاولەبەر، تەریق( هـ)، چەم بەرەژێر.
چاوبەس/çawbes: ئانفا:[ ئەردە][ چاو+ بەس( ڕەگی بەستن)] چاوبەست.
چاوبەكل/çawbekil: ئانتـ:[ چاو+ بە+ کل]
1 – چاوڕەش.
2 – چاودڕێژ : پیاو و ژن چاوی خۆی بەكل ڕەش كردبێت.
چاوبەڵەک/çawbeľek: ئانتـ:[ چاو+ بەڵەک چاڤبەلەک.
چاوبەن/çawben: ئانتـ:[ چاو+ بەن] چاوبەست، چاوبەند، جادوو.
.
.
.
.