کۆڵ/koľ: ن:[ ڕوو] گیایەکی کوێستانییە گەڵای درێژکۆڵەیە بنەکەی سوورە دەکرێتە کەلانە.{ گیو، ل، 780}
.
.
_____________________
کۆڵ/koľ: ن: پشتە( هـ)، پشتی، تل، تێلەکە، تەلاش، گووڕز( دەر)، تیلە.
.
.
____________________
کۆڵ/koľ: ن:
1 – چشتێکە مرۆڤ بتوانێت بەپشتی هەڵیگرێت.{ گیو، ل، 780}
2 – شیو : جاران جلکی پیسیان بە کۆل دەبرد بۆ سەرکانی بۆ شۆردن.
3 – پاکوور : pakûř.( رۆژ).
: بە دەست و پێیان.
کۆڵباری/koľbarî: نتـ: باری کۆڵ، پشتە.
کۆڵ خستن/koľ xistin: کتن:[ کۆڵ+ خستن] کۆڵ دانان،
كۆڵ ڕاكێشان/koľ řakêşan: کتپ:[ کۆڵ+ ڕاکێشان] بارڕاکێشان.
کۆڵکێش/koľkêş: نفا:[ کۆڵ+ کێش( کێشان)] بارهەڵگر، زەحمەتکێش.
لەکۆڵ بوونەوە/le koľ bûnewe: کتن:[ مجـ] ڕزگار و ئاسوودە بوون، لە ئێخەبوونەوە.
لەکۆڵ کردن/le koľ kirdin: کتپ: چشت یان گیانلەبەر بە پشت هەڵگرتن.
لەکۆڵ کردنەوە/le koľ kirdinewe: کتپ: کۆتایی پێهێنان، کۆتایی پێدان. خۆڕزگارکردن.
ماڵبەکۆڵ/maľbekoľ: نتـ:[ ماڵ+ بە+ کۆڵ] یانەبەکۆڵ( هـ).
ماڵبەکۆڵی/maľbekoľî: نچ: یانەبەکۆڵی( هـ)، ماڵبەکۆڵی : ژیانی بێ ماڵ و حاڵی.
.
.
.
.