ئابوونه‌/abûne: ن:[ ئاب، ماف][ لا: Abonnement] ی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ هاتووه‌.

1- پاره‌یه‌کی مانگانه‌ یا وه‌رزانه‌ ده‌درێت به‌ ڕۆژنامه‌، گۆ‌ڤار، یا شاری ڕابووادن تا خاوه‌نه‌که‌ی بۆی بنێرێت یان بواری بدات.

2- پاره‌یه‌که‌ که ‌ئه‌ندامانی( یانه‌) و( سینده‌کات) و( پارت) مانگانه‌ یان ساڵانه‌ ده‌یده‌ن له‌ بۆبوون به‌ ئه‌ندام.

.

ئابوونه‌دان/abûnedan: كتن:[ ئابوونه‌+ دان] ئابوونه‌ماندان، مزدان، مزی هاوبه‌شیدان.

ئابوونه‌دای/abûneday: کتن:[هـ] ئابوونه‌دان.

ئابوونه‌ده‌ر/abûneder: نتـ:[ ئابوونه‌+ ده‌ر] که‌سێک به‌پێی په‌یڕه‌و ئابوونه‌بدات.

ئابوونه‌کەم کردنەوە/abûnekem kirdinewe: نتـ:[ ئابوونه‌+ کەمکردنەوە ( کەم+ کردنەوە)]

:: یەکێتی ماموستایانی کوردستان ئابوونە بۆ ھەزار دینار کەمدەکاتەوە.

ئابوونه‌هه‌بوون/abûne hebûn: کتن:[ ئابوونه‌+ هه‌بوون] به‌شداریکردن

:: من ئابوونه‌م هه‌یه‌ له‌ سێ رۆژنامه‌.

ئابوونێتی/abûnětî: نچ:[ ئابوونه‌+ ێتی] ئابوونه‌یی.[ ئینگ: subcription] .

.

.

.