ئاسووده/asûde: ن:[ پهـ : āsutan]
1 – بێخه‌فه‌ت، دوور له ناخۆشی، به‌خته‌وه‌ر، بێ خه‌م وپه‌ژاره.
2 – دڵنیا، حه‌ساوه، سه‌رڕه‌حه‌ت. سه‌رسووک، بارسووک.
ئاسووده‌بوون/asûdebûn: کتنـ:
1 – بارسووک بوون، گیروگرفت له کۆڵ بوونه‌وه.
2 – پاڵدانه‌وه، ماندووحه‌سانه‌وه.
:: ئاسووده‌خۆم، که‌رم نیه، له کا و جۆ خه‌به‌رم نییه.{ شڕ} واتا ماڵی که‌م خه‌می که یان به یەکێک ده‌گوترێت که سامانێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت له خوڵیای پاراستنی بێت.
ئاسووده‌کەر/asûdeker: نفا:[ ئاب][ ئاسوودە+ کەر( کردن)] دڵنیاکەر.[ ئینگـ : Assure]
ئاسووده‌کراو/asûdekiraw: نفا:[ ئاب][ ئاسوودە+ کراو( کردن)] دڵنیاکراو.[ ئینگـ : Assured]
ئاسووده‌کردن/asûdekirdin: کتپ :
1- گیروگرفت له کۆڵ کردنه‌وه، سه‌رفرازکردن.
2- وچان پێدان، مۆله‌ت پێدان، بارسووک کردن.
3- له ناوبردنی که‌سێک، کوشتن( یه‌کێک)، فه‌وتاندنی مرۆ‌ڤێک.
ئاسووده‌وەن/asûdewen: نتـ: ئاسوودەیی خەونێکە.{ سەرئەنجام، ل، 453}.
ئاسووده‌یی/asûdeyî: نچ:
1- کامه‌رانی، کامڕانی، دڵخۆشی.
2- بێ گیروگرفت، بێ خه‌می، بێخه‌فه‌تی.
3- بێ قڕەوبڕه، بێده‌نگی، بێشه‌ر و شۆری، ئارامی.
پنەئاسوودە بییەی/pine asûde bîyey: کتن:[ هـ][ پنە+ ئاسوودە+ بییەی] پێ ئاسوودەبوون.
پنەئاسوودە کەرڎەی/pine asûde kerđey: کتن:[ هـ][ پنە+ ئاسوودە+ بییەی] پێ ئاسوودەکردن.
.
.
.
.