ئافتاب ¹ /afitab: ن:[ فەل][ پهـ: āftāp] خۆر، هه‌تاو.
تێبینی |
گۆرانکاری له نێوان تیپی( ب) و ( و) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کێک له دیارده‌کانی نێو زمانه هیندو ئه‌وروپیه‌کان. ئه‌وجا لێره‌دا به‌ڕێکه‌وت له نێوان زمانی کوردی و فارسی‌دا هاتووه |
{
شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی ئینتیزاری تا به‌كه‌ی
رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی بۆ چ له هه‌وران نایهدهر
}{ وه‌فایی، ل، 42}.
ئافتاب په‌ر/afitab per: نتـ:[ ئافتاب+ په‌ڕ( په‌ڕین : دوورکه‌وتنه‌وه)] رۆژئاوا : تاوپهڕ.
{
توهخت غوورب واده‌ی ئافتاب په‌ڕ
پهاڕن تهرجه نه‌خش پهڕداڵ گوڵ زهر
}{خانا}.
ئافتابپهرست/afitabpersit: ئانتـ:[ ئافتاب+ پهڕست( په‌رستن)] خۆرپه‌رست.
ئافتابڕوو/afitabřû: نتـ: ڕوومه‌ت گه‌ش، ده‌موچاوی گه‌شاوه.
ئافتابزهرد/afitabzerd: نتـ:[ ئافتاب+ زەرد] زه‌رده‌ی خۆرئاوا.
ئافتابگهردان/afitabgerdan: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئافتاب+ گه‌ردان( وه‌رگێڕ)]
1- پێش چاوکهیه که له چه‌رم یان موقه‌با به شێوه‌ی مانگ که‌متر له حه‌وت شه‌وه- دروستی ده‌که‌ن و ئه‌وسه‌ره و سه‌ره‌که‌ی به‌ینێکی تێده‌خه‌ن. له کاتی دروێنه یا کاری دیکه‌ی کشتوکاڵدا جووتیاران له‌ناو چاوانیانی داده‌نێن و له پشته سه‌ریان گرێیی ده‌ده‌ن تا تیشکی هه‌تاو له دهمو چاویان نه‌دا.
2- خێوه‌تی بچووک له گه‌ڵ خۆبردن بۆ سه‌یران بۆ هه‌ڵدانی و تێیدا دانیشتن.
ئافتابناک/afitabnak: نـتـ: خۆره‌تاو.
.
.
_______________
ئافتاب ² / afitab: ن:[ فار][ ناڤ] ناوه بۆ ئافره‌تات.
.
.
________________
ئافتاب ³ / afitab: ن:[ فار]
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه له‌زمانی کوردییدا، به‌ته‌نهایی هه‌ر به ئه‌م واتایه ده‌بیندرێت. ته‌ماشای ئافتابه بکه‌ن |
ئافتابه/afitabe: نتـ:[ فار] ئافتاوه، ئاوڕێژه، کهمۆله، گومگومه( مه‌سینه، سوراحی).[ ئینگـ: carafe]
ئافتابرێژ/afitabrěj: نفا:[ کەرەستە][ ئافتاب+ ڕێژ( ڕشتن)] ئافتاو، که‌مۆڵه، گومگومه، ئاڤگینه، ئابرێژ، ئافتاب، سوراحی، گۆزه، مه‌سینه‌ی شووشه : تونگه‌ی لووله‌داری له‌شووشه.
.
.
.