ئامانج/amanc: ن:[ هـ]
1 – نیشانه، کێلک، سه‌رک، نچک : ئه‌و تشته‌ی بۆ تیرهاویشتن ده به‌رچاو ده‌گیرێت.
2 – ئارمانج، ئاماج، ئاوات، دۆز، مەرام ، مراز، مەرم( شنگال) موراد. : مەبەست له ژیاندا. [ ئینگـ : intent ، goal]
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه له دیالێکتی کرمانجی باکوورییدا بۆ دیالێکتی ناوه‌ندی خوازراوه‌ته‌وه، خۆی له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا( ئارمانج)ه. که‌واتاکه‌ی له ( ئار: چه‌رخ + مانج : مانگ) وه‌هاتووه به‌واتای (مانگی به‌خت)ده‌گه‌یه‌نێت. وه ده‌نگی ( ر) یه‌که زۆر زوو سوواوه له‌کرمانجی ناوه‌ندی دا. له‌زمانی فارسی‌دا به‌دوو شێوه‌ی(ئارمان و ئامانج)دا هاتووه. له پێشدا واتای ماددی ئه‌م وشه‌یه ( نیشانه) بووه که دایان گرتووه و( تیر) یان هاویشتن، ئێستا له زوانی کوردییدا هه‌ربه واتای( نیشانه و مه‌به‌ست ) هەروەگا وه‌ک زاراوه‌یه‌کی ڕامیاری به‌کاردێت. |
ئامانج باس کردن/amanc bas kirdin: کتپ :[ ئامانج + باس( به‌حس)+ کردن] مه‌به‌ست روون کردنه‌وه.
ئامانج گرتن/amanc girtin: کتپ: لەنیشاندان.
ئامانج گیرکردن/amanc gîr kirdin : کتپ: ره‌وت رێک خستن.
ئامانجی خۆپاراستن/amancî xoparastin: نتـ:[ ئامانجی+ خۆپاراستن ] [ ئینگـ : objective of safety]
ئامانجی ژیان/amancî jiyan: نتـ: خۆش هیوایی مرۆڤ، ئاره‌زووانه‌ی ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی.
ئەوە بوونە ئامانج/ewe bûne amanc: کتن:[ وەر] نیشان گرتن، بوونە مەبەست.
:: ئامانجی ئەوەیە.
بەئامانج/beamanc: ئاكتـ:[ بە+ ئامانج] بەهیوا.
بەئامانج گەیشتن/beamanc geyštin: كتن: وەدەست هێنان، گەیشتەهیوا.
بەرەو ئامانج/amanc: نتـ:[ بەرەو+ ئامانج]
خانەی ئامانج/amanc: نتـ:[ خانە+ ی+ ئامانج] ئەو خانەیەیە کە ھۆرمۆنی بۆ دەچێت، بۆ پەیداکردنی کاریگەریێکی دیاریکراو. [ ئینگـ : Target cell، Codocyte]
دەستنیشان کردنی ئامانج/amanc: نتـ:[ بەرەو+ ئامانج]
کردنەئامانج/amanc: کتپ:[ کردن+ ئە+ ئامانج] بە ئامانج کردن.
.
.
______________________
ئامانج/Amanc: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێریینە.
.
.
.
.