ئاواز/awaz: ن:[ ستـ: گووتن][ پهـ: ئا‌ڤاچ:āvaž][ ئا+ واز]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بەکوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
گاثرە arqAg 

1- [ ♫] کۆمه‌ڵه‌ ده‌نگێکی که ‌بەهه‌وای تایبه‌تی جۆربەجۆری مۆسیقا لەده‌می مرۆ‌ڤه‌وه‌ یان هه‌ندێک باڵنده‌ دێته‌ده‌ر.[ ئینگـ: Tone].

:: ئه‌مه‌، نه‌قازه‌، نه‌بازه‌، بولبوولی خۆش ئاوازه‌.

{

وه‌کو و یه‌ک دێته‌ به‌ریگوێی پیاوی ئه‌حمه‌ق

سافیره‌ی بولبوول و ئاوازی له‌ق له‌ق

}{ ره‌زا}.

2 – [ ♫] ده‌نگی ئامرازی مۆسیقا وه‌ک: ژه‌ندن، فووتێکردن، لێدان، مه‌وا‌ڤز، ما‌ڤپ، ما‌ڤان(هـ)، وات.

:: بە ئاوازەی کۆن دەژەنێت.

ئاوازه‌بێژ/awazebêj: نتـ:[ ئاواز+ ه‌+ بێژ( ێژتن)] ئاوازه‌ خوێن، گۆرانی بێژ، ستران بێژ، گۆرانی چڕ، گۆینده‌.    

ئاوازه‌خوان/awazaxwan: نتـ:[ كباك، سنـ] ئه‌و که‌سه‌ی گۆرانی و مه‌قامات ده‌ڵێت. خۆشخوان، گۆینده‌، ده‌نگبێژ( کباک)، سترانبێژ.

  تێبینی 
    گۆرانکاریه‌ک هه‌یه‌ له ‌نێوان پیتی( ا )ی [خوان] بۆ ( ێ )که‌ دیکات به‌[خوێن]و ده‌بێته‌ کرمانجی ناوه‌ندی(سۆرانی). 

ئاوازخوێن/awazxwên: نفاتـ:[ ئاواز+ خوێن( خوێندن)] ئاوازه‌خوان.

ئاوازدانان/awazdanan: کتپ: نووسینه‌وه‌ی ئاوازێک بۆ پارچه‌ شیعرێک یان نووسراوێک که‌ بکرێت به‌ گۆرانی یاخود نووسینه‌وه‌ی پارچه‌ مۆسیقایه‌ک.

ئاوازدانه‌ر/awazdaner: نفا:[ ♫][ ئاواز+ دانه‌ر(دانان)] ئه‌وکه‌سه‌ی پیشه‌ی ئاواز بووسینه‌وه‌ بێت.

ئاوازژه‌ن/awaz jen: نتـ ، ئانتـ : مۆسیقا لێده‌ر.

ئاوازژه‌نین/awaz jenîn: کتن: مۆسیقا لێدان.

ئاوازکردن/awaz kirdin: کتپ: بانگ کردن به‌ده‌نگی به‌رز.

چەندئاواز/çendawaz: نتـ:[ ♫][ چەند+ ئاواز].[ گر: polytonal]

چەندئاوازی/çend awazî: نچ:[ ♫][ چەند+ ئاوزی].[ گر: polytonality]

.

.

_____________

ئاواز/Awaz: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوه‌ بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.

.

.

.

.