ئاوجۆ/awco: نتـ:[ خوار][ ئاو+ جۆ] بییره، ئابجۆ : خواردنه‌وه‌یه‌کی که‌م ئالکهوله.
ئامادەکردنی ئاوجۆ |
بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه، جۆ له ئاو دا ده‌خووسێنن تا چه‌که‌ره ده‌کات و پاشان بە هەوێن ده‌یترشێنن و بەری ڕووەکی ڕازک( مارچێوە) کە بۆنخۆشه و له چیاکانی کوردستانیش هه‌یه، لێی ده‌ده‌ن و ده‌یپالێون. 6،5 – 2،5 % ئالکهولی تێدایه که‌مێک گلیسرین و ئه‌ویتری گازی کاربۆنیک و ئاوه. |
عەبدولڕەحمانی زەبیحی |
مێژووی دۆزینەوە و ناسینی ئاوجۆ |
بەتەواوەتی کەس بە دروستی نازانێت لە چ شوێنێک یان لە چ سەردەمێک سازکراوە یان دۆزراوەتەوە، بەڵام شوێنەوارناسان نموونەی دروستکردنی ئاوجۆ و پاشماوەی ئابجۆیان لە کووپەی سوواڵەت لە مێزۆپۆتامیا( ناوچۆمان) دۆزیوەتەوە کە میژووەکەی دەگەڕێتەوە نۆ ساڵانی 3500 – 5400 ساڵ پ. ز. |
کامران ئەمین کاوە |
ئاوجۆساز/awcosaz: نتـ:[ پیشە][ ئاو +جۆ+ ساز] كه‌سێک كه له جۆ ئاوجۆ یان بییره سازبكات.
ئاوجۆسازیی/awcosazîy: نچ:[ پیشە][ ئاوجۆساز+ئیی]
1 . پیشه‌ی ئاوجۆساز.
2 . شوێن یان كارخانه‌یه‌ک كه ئاوجۆ سازبكات.
ئاوجۆفرۆش/awcofiroş: نفا:[ ئاوجۆ+ فرۆش( فرۆشتن)] كه‌سێک كه دوكانی ئاوجۆفرۆشی هه‌بێت و بییره بفرۆشێت.
ئاوجۆفرۆشی/awcofiroşî: نچ:[ ئاوجۆفرۆش+ ئیی]
1 . ئیشی ئاوجۆفرۆشتن.
2 . شوێنی ئاوجۆفرۆشتن.
.
.
.
.