ئاونگ ¹ /awing: ن:[ ئا+ ونگ ][ هه‌ڵواسین ][ کەش] ئاڤینک، ئووخینوو، ئووه‌، خه‌ناو _ خوناڤ _ خوناو، دەردان، شه‌ونم، قه‌وار، نم : شێ و نمێكه‌ شه‌وان له‌سه‌ر گه‌ڵا و په‌لكی گوڵان ده‌نشێت یان بە زوقمی بەیانیان بەسەر گەڵا و گوڵەکانەوە دەگووترێت.

ی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤه‌ئێگ gaev 

{

دەشوبهێ حاڵی ئەحمەد وەقتی وەسڵت
بەڕۆژهەڵهاتن و ئەحـواڵی ئـاونگ

}{ ئەحمەد موختار جاف}

یان 

{

زێوی ئاونگ بۆته‌ ملوانكه‌ی ملی گیابه‌ند و خاو

هه‌ر ترووسكه‌ی دێ ده‌له‌رزێ بای له‌سه‌ر بێ یان هه‌تاو

}{ هێدی، 304} .

ئاونگنان/awinginan: کتن:[ کهـ ]  شه‌ونم گرتن

:: دوه ‌شه‌و فره‌ ئاونگ نابوو.

.

.

________________

ئاونگ  ² /awing: ن:[ ئا‌ڤێسـ: ها‌ڤه‌نه‌، پهـ: ها‌ڤه‌ن] ئاوەن، هاوان، هه‌وه‌نگ( کباک)، هاوان( هـ) _ ئاون، هاون. : ئه‌و زه‌رده‌ قووله‌یه‌، كه‌ ده‌سكێكی هه‌یه‌، داو و ده‌رمان و به‌هاراتی  تێدا ده‌کوتن.

:: دەسک و ئاونگ. 

ئاونگی به‌رین/awingî berîn: نتـ: جڕان.

ئاونگی دەرمان کوتان/awingî derman kutan: کتن:[ ئاونگی+ دەرمانکوتان] دەرمانکوتی عەتاران.  

.

.

_______________

ئاونگ ³ /awing: ن: پاندۆل : میله‌یه‌کی هه‌ندێک قورس که‌ به‌ینی هه‌ندێک سه‌عاتی دیواری گه‌وره‌یه‌ و دێت و ده‌چێت و میله‌كانی سه‌عات ده‌گه‌ڕێنێت.

.

.

_______________

ئاونگ 4 /awing: ن:[ کشت] ئاوه‌نگ، مێلاق : هێشووی ترێ كه‌ هاوینان به‌ر له‌وه‌ی باران لێیبدات به‌ په‌ته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت له‌ بنمیچی خانوو یا ژێرخان هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستانان.

.

.

_______________

ئاونگ 5 /Awing: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر و ڕەگەزی مێینە.  

.

.

.

.