ئاوپاش 1/awpaŝ: نتـ:[ ئاو + پاش ][ مکـ] ده‌فرێکه به‌شێوه‌ی مه‌سینه، به‌ڵام گه‌وره‌تره و زۆرترئاو ده‌بات، ئه‌ستوورایی سه‌روبنی وه‌کوو یه‌که، دوو هه‌نگڵی هه‌یه یه‌کیان له‌سه‌ره‌وه‌ی و ئه‌وی تریان له‌لای پشتهوهبهرامبهر لووله‌که‌ی له هی ئافتاوه فره‌وانتره و له ئاخردا وه‌کوو ده‌می زورنا ئاوڵه ده‌بێته‌وه و پارچه ته‌نه‌که‌یه‌کی کون کون لێ گیرده‌کرێت تا ئاو له له‌م کونهپچکۆلانهوه بێته‌ده‌ر. ناوماڵ و زووری پێ ئاوپرژێن ده‌کرێت. گوڵ و پاخچه‌ی ناوی ماڵی پێ ئاو ده‌درێت.
{ تێبـ: به‌شی دووه‌می وشه‌که( پاش) لهچاووگێکی کۆن – شێوه‌ی هه‌ره دوایی – پێش ئه‌وه‌ی به‌جارێک له‌بیر بچێته‌وه، ده‌بێت( پاشین، پاچین) بێت- وه‌رگیراوه و ڕیشه‌ی چاووگهکه له چه‌ند وشهێکدا به‌رچاو ده‌که‌وێت. له‌زمانی فارسییدا دوو چاووگی ( پاشییدن، پاچیدن) به‌واتای بڵاوبوونه‌وه، وه‌شاندن) مڕوون.{ زه‌بیحی}.
.
.
___________________________________
ئاوپاش 2/awpaŝ: نفا:[ ئاو+ پاش( پاشین)]
1- که‌سێک کاری ئاوپرژێن بێت.
{ من ئاوپاش خاک، ئاستانهگ تۆم }{خانا}.
2- ئۆتۆمۆبیلی ئاو گوێزه‌ر یان هه‌ر تراوێکی تر. ئووپاش( کهـ)، ئاوپرژێن.
ئاوپاشی/ŝî: نچ:[ ئاو+ پاش+ ی][ سنـ] ئاوپرژێن کردن.
{
عه‌ینه‌ن! وهئهسرین، ئاوپاشی داش، که‌ر
نه‌ک گه‌رد بنیشۆ، وهگۆنای دلبه‌ر
}{مه‌وله‌وی}.
.
.
.
.