دەفر ¹ /defir: ن:[ کەرەستە]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
1 -( خێل، كە): جەواڵ و هەر چشتێكی وەجەواڵ بچێت.
2 – پاكەت، قوتوو.
3 – ئامان _ مانە، ئیربار _ هیربار، جام، قاپ _ قاپ و قاچاخ، کاسە و کەوێڵ.
:: دەفر چی تێدابێت، هەر ئەوەی لێ دەڕژێت.
{
نازدارە، بەهارە، سەوزەیە، دەم ئاوە
کوا دەفر و پیاڵەی مەی؟ دڵم تەنگاوە
گەردوون گەلێ وەك تۆ و منی سەد جار سەد جار
بە پیاڵە دروست کرد و لە بەردی داو
}{ خەییام/ هەژار}
دەفر گچكە/defir giçike: ئانتـ:
دەفر و ئامان/defir û aman: نتـ:
دەفرودۆن/defir û don: نتـ:
هەندێ لە جۆرەکانی دەفر |
دەفری ئاو/defirî aw: نتـ: جام، کاسە، لێوان.
دەفری پلاستیک/defirî plastîk: نتـ:[ دەفر+ ی+ پلاستیك] هەر دەفرێك لە پلاستیك دروستکرابێت.
دەفری پێچانەوە/defirî pêçanewe: نتـ:[ دەفر+ ی+ پێچانەوە]
دەفری پێچانەوە و بەستەکردنی/defirî pêçanewe û bestekirdinî: نتـ: [ دەفر+ ی+ پێچانەوە] دەفری هەڵگرتن.
دەفری پێوانە/defirî pêwane: نتـ:[ دەفر+ ی+ پێوانە] مەن _ مەنە
:: هەموو شتێک بەخوێ، خوێش بە مەنە.
دەفری پیتری/defirî pîtrî: نتـ:
دەفری تێدا توانەوە/defirî têda twanewe: نتـ:[ دەفر+ ی+ تێداتوونەوە] مەنوونە _ مەنوونی: دەفرێكە ئاڵتوون و زیو و مس و کانزای دیکەی تێدا دەتوێنرێتەوە.
دەفری چێشتلێنان/defirî êçştlênan: نتـ:[ دەفر+ ی+ چێشتلێنان] مەنجەڵ _ مەنجیر.
دەفری سواڵكردن/defirî siwaľkirdin: نتـ: ئەشکەو، دەفری گەدا، دەفری سواڵکەر.
دەفری شكاو /defirî şikaw: ئانتـ:
دەفری شووشە/defirî şûşe: نتـ:[ دەفر+ ی+ شووشە]
دەفری شیردۆشین/defirî şîr doşîn: نتـ:
دەفری کانزایی/defirî kanzayî: نتـ:[ دەفر+ ی+ کانزایی] مەنگەڵ _ مەنگەڵە _ مانگاڵ _ مەنگەڵی _ مەنقەڵ _ مقەڵی.{ تشت تێدا گەرمکردن}.
دەفری کێشانە/defirî kêşane: نتـ:[ دەفر+ ی+ کێشانە] قەپان _ قاپان.
دەفری گەرماو/defirî germaw: نتـ:[ دەفر+ ی+ گڵین] لیچ، مان _ وان : جام حەمام.
دەفری گڵین/defirî giľîn: نتـ:[ دەفر+ ی+ گڵین]
دەفری نان خواردن/defirî nanxiwardin: نتـ: پڵاشە( كباش، كهـ).
ڕەنگی دەفری سواڵەت/řengî defirî siwaľet: نتـ:[ ڕەنگ] مەنیسە.
قوڵکە دەفر/quľike defir: نتـ:[ دەفر+ ی+ کێشانە] ئاوەن _ هاوەن _ هاوان _ هاڤن _ هاوەنگ _ ئاوان _ ئاونگ: دەفری شت تێدا کوتان.
.
.
_______________________
دەفر ² /defir: ن:[ توێ] پسدان( ڕەحمی ئافرەت)، منداڵدان.
.
.
___________________
دەفرێ/defirê: ن:
.
.