ئاوێزه ¹ /awêze: نتـ:[ فیز] پوازک، پورککەر، مەوشوور: تەنێکی ئەندازەیییە؛ بریتییە لەناوەندی( وسط) ڕۆشن( شفاف) لەنێوان دوو ڕووی تەختدا، ئەو پوازکەی کە لەتاقیکردنەوەی ڕووناکیدا بەکاردێت هەر دووبنکەی، بریتییە لەدوو سێگۆشەی لایەکسان.[ ئینگـ: prism].{ کەمالنامە، ل، 1454}. 

ئاوێزەدار‌/awêzedar: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ دار‌] مەوشوور.

ئاوێزەی ئاببی/awêzey abibî: نتـ:[ فیز] ئامرازێکە وێنەی هەڵگەڕاوەی پێڕاست دەکرێتەوە.[ ئینگـ: Abbe prism]

ئاوێزەی پۆزاکی‌/awêzey pozakî : نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ پۆزاک+ ی] ئاوێزەی ڕێک.[ ئینگـ: regular prism]

ئاوێزەی دووانیەکەی فڕنل‌/ľawêzey duwanyekey fiřni: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ دووان+ یەکەی+ فڕنل] جووت ئاوەێزەکەی فڕنل.[ ئینگـ : fresnel biprism]

ئاوێزەی ڕاستەوخۆ بینین‌/awêzey řastewxo bînîn: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ ڕاستەوخۆ+ بینین][ ئینگـ: direct -vision prism ]

ئاوێزەی شووشە بەردین‌/awêzey şûşe berdîn: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ شووشە+ بەردین][ ئینگـ: flint glass prism]

ئاوێزەی فۆکۆ‌/awêzey foko: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ فۆکۆ][ ئینگـ: foucault prism]

ئاوێزەی فێڕی‌/awêzey fêřî: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ فێڕی][ ئینگـ: fery prism]

ئاوێزەی لادان نەگۆڕ‌/awêzey ladan negoř: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ لادان+ نەگۆڕ][ ئینگـ: constant deviation prism]

ئاوێزەی لێڵبڕ‌/awêzey ľêľbiř: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ لێڵ+ بڕ( بڕین)][ ئینگـ: achromatic prism

ئاوێزەی نیکۆڵ‌/ľawşzey nîko: نتـ:[ فیز][ ئاوێزە+ ی+ نیکۆڵ][ ئینگـ: Nicol prism

ئاوێزه‌یی/awêzeyî: نچ:[ فیز] مەوشووری[ ئینگـ: prismatic]

پێبینی ئاوێزەدار‌/pêbînî awêzedar: نتـ:[ فیز][ پێ+ بین( بینین)+ ی+ ئاوێزەدار‌][ ئینگـ: prism binoculars]

شەبەنگبینی ئاوێزەدار‌/şebenbînî awêzedar: نتـ:[ فیز][ شەبەنگ+ بین( بینین)+ ی+ ئاوێزەدار‌][ ئینگـ: prism spectroscope]

شەبەنگی ئاوێزه‌/şebengî awêze: نتـ:[ فیز][ شەبەنگ+ ی+ ئاوێزە][ ئینگـ: prism spectrum]{فەرهەنگی فیزیا، نەوزاد عومەر محی الدین}

.

.

____________________

ئاوێزه ² ‌/Awêze: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە، هەروەها بەکاردەهێندرێت بۆ ناولێنانی گۆڤار و دوکان و گۆگا و هیتر.  

.

.

___________________

ئاوێزه ³ ‌/awêze: نتـ:[ کەرەستە][ ئاوێز+ ئه‌]

1 – ئاوێز.  

2 – چراخان، چلچرا، لاله ‌: چرایه‌کی شوشه‌ی گه‌وره‌ی پڵپڵه‌داری په‌ڵپه‌ڵه‌، به‌بنی بنمیچدا هه‌ڵده‌واسرێت و بۆ جوانی، وه‌له‌هه‌رلقێکی چرا یه‌کی بچووکتری پێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌. 

3 – پیڵه‌و زنجیره‌ی خشڵی ژنان وه‌کو گووار. 

4 – پاندۆڵ.  

5 – هه‌ڵاوه‌شێن.

.

.

.

.