ئاگا/aga: ن:[ پەهلەوی: ئاکاس/ākas]

1 – خه‌به‌ر، هه‌ست، های( کباک).

:: ئاگا وخه‌به‌رم له ‌مردنی خۆم هه‌بوو، له‌ ئه‌و کاره‌ نه‌بوو.

2 – مرۆ‌ڤی هۆشیار، وریا.

3- قه‌یران وتووش بوونی نه‌خۆشی. بوحه‌یران.

ئاگا/aga: ئانتـ: ئاگادار، ئاگاه‌، برێڤ، زێره‌‌ڤان، هایی.

ئاگادار/agadar: ئانتـ:[ ئاگا+ دار] برێڤ ( کباک) وشیار.

1- حالـی که‌سێکه‌ به‌شتێک یان کارێک بزانێت و خه‌به‌ردار بێت.

:: هه‌ر ئاگادارنه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ چ باسه‌؟.

2 – که‌سێکی یه‌کێک یان شتێک ده‌پارێزرێت.

:: خودا ئاگاداری بێت.

:: ئاگاداریی منداڵه‌ که‌ت به.

3 -[ کهـ] ئالی کردن.

ئاگاداربوون/agadarbûn: کتن:[ ئاگادار+ بوون]

1- خه‌به‌رداربوون، په‌ی بردن و زانینی كێشه‌یه‌ک.

2- پارێزان، ئاگالێبوون، راگرتن.

3 – هۆشیاربوون.

ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه‌ بۆ که‌سی سێ هه‌می تاک
ئاگاداربوو ئاگاداره ئاگادارده‌بێت ئاگاداربه ئاگادارببوایه ئاگادارنەبێت

:: خودا ئاگادارت بێت.

ئاگاداربوونه‌وه‌/agadarbûnewe: کتن:[ ئاگادار+ بوون+ ەوە] وریابوونه‌وه‌ دوای تێگه‌سشتنی كێشه‌یەک.

:: كاتێک كابرای به‌نگیم دیت، ئاكاربوومه‌وه‌ كه‌ ئالووده‌بوون چ له‌ پیاوده‌كات.

ئاگادارکه‌ر/agadarker: نفا:[ ئاگادار+ که‌ر( کردن)] وریاكه‌ر.

ئاگادارکه‌ره‌وه‌/agadarkerewe: ئانفا: وریاكه‌ره‌وه‌ .

ئاگادارکردن/agadarkirdin: کتپ:[ ئاگادار+ کردن] ئێوه‌ت، ئاگاکردن، خەبەرپێدان، تێگەیاندن، هۆشیارکردنەوە.

ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه‌ بۆ که‌سی سێ هه‌می تاک
ئاگادارکرابوو ئاگادارکراوه‌ ئاگادارده‌کرێت ئاگاداریکه ئاگاداربکرابایە ئاگادارنەکرێت

: خه‌به‌ردارکردنی که‌سێک له‌ کارێک یا کێشه‌یه‌ک، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵێک( له ‌بابه‌ت هه‌رچی یه‌که‌وه‌ بێت) به ‌که‌سێ

:: ئاگاداری کاووس بکه‌ن، ئاگای له‌خۆیبێت.  

ئاگادارکردنه‌وه‌/agadarkirdinewe: کتپ:[ ئاگادار+ کردن+ ه‌وه‌] سه‌رنج راکێشانه‌وه‌، سه‌رزه‌نشت کردنه‌وه‌، نوقڵانه‌لێدان(به ‌خراپه‌).

ئاگادارنه‌بوون/agadarnebûn: کتن:[ ئاگادار+ نه‌+بوون] هۆشیارنه‌بوون.

ئاگاداری/agadarî: نچـ:[ ئاگادار+ ئیی]

1 – زانین، خه‌به‌رداری، هۆشیاری.

:: بەئاگاداری دووکه‌سان پاره‌که‌ی بده‌نێ.

2 – بانگەشە، رێکلام : راگه‌یاندنی باباتێک به ‌خه‌ڵک به‌ نووسراوه‌ یان به‌ هه‌واڵ.

 تێبینی 
 ئەم پەیڤە بۆ زۆر دەستەواژەی ڕاگەیاندن بەکاردەبرێت وەک لە بواری تەلەفیزیۆن، رادیۆ، سینەما ، سەر دیوار وەک پلاکات 

3 – كۆمه‌كێک باس وخواس سه‌باره‌ت به‌ كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و زانیاریه‌ک.

ئاگاداریدان/agadarîdan: كتپ:[ ئاب][ ئاگادار+ ئی+ دان] پڕوپاگەندەکردن.[ ئینگـ: Advertisement].

ئاگاداریپێدان/agadarîpêdan: كتن:[ ئاگادار+ ئیی+ پێدان] زانیاریی سه‌باره‌ت به‌كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک وشتێكدان به‌كه‌سێک.  

ئاگاداریکردن/agadarîkirdin: كتپ:[ ئاگاداری+ کردن] ئاگالێ بوون، چاودێری كردن.

:: ئاگاداری منداڵه‌کانی بن با په‌ره‌وازه‌ نه‌بن.

ئاگاده‌ر/agader: نفا:[ ئاگا+ ده‌ر(دان)]

1 – وه‌ڵامده‌ر، پێڕاگه‌یێن، ده‌نگوباس ڕاگه‌یێن.

2 – هۆشیارکەر.

ئاگاکردن/agakirdin: کتپ:[ ئاگا+ كردن]

1 – هه‌ست پێکردن، پێزانین.

:: ده‌یگوت هه‌رچی ده‌مارله‌له‌شی دایه‌، هه‌مووی ئاگا ده‌کات.

:: له‌شی هێنده‌ سڕبووه‌ ئاگری پێوه‌نێ، ئاگاناکات.

2 – وەخەبەرهێنان، پێڕاگەیاندن، جاڕدان، هۆشیارکردن.

ئاگاله‌خۆبڕان/agalexobiřan: كتن:[ ئاگا+ له‌+ خۆ+ بڕان] ئاگاله‌خۆنه‌مان، له‌سه‌رخۆش نه‌مان، گێژووێژبوون، بێهۆشبوون، هۆشلەسەرپەڕێن، حەیرانبوون.

ئاگاله‌خۆبوون/agalexobûn: كتن:[ ئاگا+ له‌+ خۆ+ بوون]

1- خۆپاراستن له‌ خه‌ڵک، كێشه‌، نه‌خۆشی، مه‌ترسی.

2- له‌سه‌رهۆشبوون، وریابوون.

ئاگاله‌خۆنه‌بوون/agalexonebûn: كتن: هه‌ست به‌ هۆشیاری نه‌كردن له‌ گوته‌وكرده‌ یان هه‌ڵوێستێک.

:: ته‌ماشاكا، ئاگای له‌ده‌می خۆی نیه‌ چی ده‌ڵێت.

ئاگالێبوون/agalêbûn: کتن:[ ئاگا+ لێ+ بوون] چاوه‌دێری کردن، باڵبه‌سه‌رداکێشان و پاڕاستنی که‌سێک یاخود شتێک، هۆشپێوەبوون، ژێرچاودێری خستن.

:: ئاگات لهمنداڵه‌کانت بێت مه‌هێڵه‌ چه‌قاوه‌سووربن! .

:: ئاگات له‌باخچه‌که‌ت بێت مریشک نه‌چنه‌ ناوی.

:: ئاگایه‌کت له‌ئه‌م دوکانه‌بێت تاده‌چم نوێژده‌که‌م .

ئاگالێهەبوون/agalêhebûn: کتن:[ ئاگا+ لێ+ هەبوون] ئاگالێبوون، بەخێوکردن، پەروەردەکردن، ئیوەت کەردەی.

ئاگانامه‌/aganame: نت:[ ئاگا+ نامە] گه‌واهی نامه‌.

ئاگانامه‌ی خێزانی/aganamey xêzanî: نت: گه‌واهی نامه‌ی خێزانی.{ بع: عقد الزواج}.

ئاگاوه‌رگرتن/agawergirtim: كتن:[ ئاگا+ وه‌رگرتن] زانیاری وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به‌كه‌سێک، كێشه‌یه‌ک، یان كارێک.

:: ئاگادارییه‌كی ته‌واوم سه‌باره‌ت به‌چلۆنایه‌تی كاری ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ كارخانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

ئاگاهـ/agah: ن:[ کباک] ئاگا.

ئاگاهه‌بوون/agahebûn: كتن:[ ئاگا+ هه‌بوون]

1 – خه‌به‌رداربوون، زانین.

2-  تێگه‌یشتن. زانیاریی هه‌بوون.

ئاگه‌هدار/agehdar: ئانتـ:[ کباک] ئاگادار.

ئاگاهداربوون/agahdarbûn: کتن:[ کباک] بوویین: bûyîn.

ئاگاهی/agahî: نچـ:[ هـ][ پهـ: ئاكاسییه] ئاگەهداری، پێحەسین

1 – ئاگابوونه‌وه‌.

{

دڵه‌ واده‌ی سوبح نه‌و وه‌هارانه‌ن

وه‌خت ئاگاهی ده‌رده‌ دارانه‌ن

} { مه‌وله‌وی}.

2 – ئاگاداربوونه‌وه‌.

{

هه‌وای کۆتایی ناڵه‌ت وێت بیه‌ن

وه‌ تیرێ هه‌نی ئاگاهیت نیه‌ن

}{ مه‌وله‌وی}.

ئاگاهیدان/agahîdan: کتن:[ ئاگاهی+ دان]

ئاگاهیستاندن/agahîstandin: کتپ:[ ئاگاهی+ ستاندن]

1 – لە ڕووی زانستیەوە : شارەزایانە، ئاگادارنە.

2 – بەئانقەست.

ئاگایی/agayî: نچ:

1- ئاگی.

2- لێزانین، سه‌لقیه‌، پێ شکان، سه‌ررشته : پسپۆری لە کارێکدا‌.

3 – تێگەیشتن، زانایی.

4 – خەبەرداری، هۆشیاری.

ئاگهاندن/agihandin: کتپ:[ ئاگهـ+ ئاندن]

ئاگهین/agihîn: کتن:[ ئاگهـ+ ین]

ئاگایانە/agayî: ئانتـ، ئاکتـ:[ ئاگا+ یانە]

به‌ئاگاهاتن/beagahatin: کتن:[ به‌+ ئاگا+ هاتن] ئاگابوونه‌وه‌.

به‌ئاگابوونه‌وه‌/be agabŭnewe: کتن:[ به‌+ ئاگا+ بوون+ ه‌وه‌] بێداربوونه‌وه‌، له‌خه‌و یان له‌ مه‌ستی، وه‌هۆش هاتنه‌وه‌ له‌ بێهۆشی، که‌ به سه‌ر یه‌کێکدا هاتبێت جا له‌به‌رهه‌رچی هۆیه‌ک بێت.

:: خه‌وی زۆرسووکه‌ له‌ خشپه‌ی پێ ئاگای ده‌بێته‌وه‌ .

:: مرۆ‌ڤی سه‌رخۆش له‌ تاو تینوێتی ئاگای ده‌بێته‌وه‌.

:: ئه‌وه‌ نیوه‌ڕۆیه‌ دلێریه‌شتا ئاگای نه‌بووه‌ ته‌وه‌.

بێ ئاگا/aga: ئاکتـ:[ بێ+ ئاگا] بێخەبەر، های لەهیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا.

بێ ئاگابوون/agabûn: کتن:[ بێ ئاگا+بوون] خەبەردارنەبوون، ئاگادارنەبوون.

بێ ئاگاکردن/agakirdin: کتپ:[ بێ ئاگا+ کردن] ئاگادار نەکردن.

بێ ئاگایی/agayî: نچ:[ بێ+ ئاگا+ یی] بێ هۆشی، بێ توانایی، بێخەبەری.

لە(دە) بێ ئاگایی دابوون/le (de) agayî dabûn: کتن:[ لە+ بێ+ ئاگا+ ی+ دا+ بوون] بێ ئاگابوون.

وه‌ئاگاهاتن/weagahatin: کتنـ: [ وه‌+ ئاگا+ هاتن] ئاگابوونه‌وه‌، ‌ڤه‌ئاگاهاتن.

.

.

.

.